ترافیک
گرفتی ئاگرکەوتنەوە لەئۆتۆمبیلەکانی BMW دەرکەوت
SNN: 

کۆمپانیای BMW بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیل رایگەیاندووە کە ٣٢٣٧٠٠ ئۆتۆمبیل لەبازارەکانی ئەوروپا دەکێشێتەوە بەھۆی بونی گرفتێک لەیەکێک لەپارچەکانی کەدەبێتە ھۆی ئاگر کەوتنەوە لەمەکینەکەیدا.
وتەبێژێک بەناوی کۆمپانیاکەوە رایگەیاندوە کەسێ یەکی ئۆتۆمبیلەکان لەئەڵمانیان کەرێژەیان٩٦٣٠٠ یە و ٧٥ ھەزاری لەبریتانیا و٢٣ ھەزاری لەفەرەنسا و ٢٤ ھەزاری لەئیتاڵیایە. 
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت کەکۆمپانیاکە ١٠٠ ھەزاری تری لەکۆریای باشور بەھۆی ھەمان گرفتەوە کێشایوە، بەوپێیەی ٣٠ ئۆتۆمبیل لەو وڵاتە سوتان. 

4 مانگ پێشتر - Aug 9 2018 9:35AM
1251
بابه‌تی زیاتر