کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەم پیاوانە ناپاکی دەکەن
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەئەگەری ناپاکی ھاوسەرێتی لای ئەو پیاوانە زۆرترە کەلەئیش و کاردا لەپیاوانی تر سەرکەوتووترن.
لەوبارەیەوە زانایانی زانکۆی کامبریج بونی گۆرانکاری ھۆرمۆنی و دەرونیان لای ئەو پیاوانە بەدی کردوە کەلەکاروباریاندا سەرکەوتوون ئەمەش ھانیان دەدات بۆ گەڕان بەشوێن پەیوەندیدا لەدەرەوەی چوارچێوەی ھاوسەرێتی.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەسەر ژمارەیەک لەپیاوانکراوە و پشکنینی ئاستی ھۆرمۆنی نێرینە و ئاستی متمانە بەخۆبونیان کراوە کەھانیان دەدات لەژنان نزیک بنەوە.
توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەی لەبارەی رکابەریکردنی پیاوان کردوە بۆ تاقیکردنەوەی توانای جەستەییان کەزۆربەیان زۆر باش بون لەو پێشبڕکێیەدا.
لەوبارەیەوە (دانی لۆنگمان) لەزانکۆی کامبریج رایگەیاندوە کەبونی ووزەی جەستەیی و دەروونی لەمرۆڤدا وایکردووە پیاوانی سەرکەوتوو ووزەی زیاتریان ھەبێ ئەمەش ناچاریان دەکات لەئەنجامدانی پەیوەندیی تری جەستەییدا لەدەرەوەی ھاوسەرێتی بەکاری بھێنن.

2 مانگ پێشتر - Aug 9 2018 6:54PM
2767
بابه‌تی زیاتر