ترافیک
بەڤیدیۆ: Jeep نوێترین مۆدیلی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای Jeepی ئەمریکی بەم دواییانە نمونەیەکی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی Compass کرۆس ئۆڤەری ئاشکراکرد. 
ئۆتۆمبیلەکە دوو جۆر بزوێنەری Tigershark ی ھەیە کەبەبەنزین کاردەکات و چوار پستۆنە و گوڕی ١٥٠ و ١٧٥ ئەسپە و گێری ٦ خێرایی ھەیە لەگەڵ سستمی فۆر ویل درایڤ.
ئۆتۆمبیلەکە نوێترین سستمی مەڵتی میدیا و شاشەیەکی ٧ ئینجی ھەیە کەبەتەچ کاردەکات سەرباری ھەستەوەری رووناکی و سستمی پێشکەوتوی فێنک کردنەوە و گەرمکردنەوەی کورسیەکانی و چەند دوگمەیەک لەسەر سوکانەکەی بۆ کۆنترۆڵی سستمی دەنگی و پەیوەندیی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان.
ئۆتۆمبیلەکە بەوە جیادەگرێتەوە لەجۆرەکانی تر کەزۆر باشتر بەرێگا سەخت و لێژاییەکاندا تێپەر دەبێ لەبەرزایی ٢١٦ ملیمەترەوە و سستمی جێگیرکردنی خێرایی ھەیە لەسەر رێگاکان.

2 مانگ پێشتر - Aug 9 2018 7:05PM
1300
بابه‌تی زیاتر