زانست
زانست
سامسۆنگ مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ پیشەسازی ھۆکارەکانی پەیوەندیی مۆبایل لەکۆریای باشور نوێترین بەرھەمەکانی خۆی ئاشکراکرد.
مۆبایلە نوێیەکە بە گالاکسی نۆت ٩ ناسراوە کەدیزاینێکی ناوازە و تایبەتی ھەیە و لاتەنیشتەکانی چەماوەن و باترییەکی ھەیە کەبەرگەی زۆر دەگرێت. 
مۆبایلەکە چوار رەنگی ھەیە و شاشەیەکی ٦.٤ ئینجی ھەیە و میمیۆریەکەشی دەگاتە ١ تێرابایت. 
مۆبایلەکە چەندین تایبەتمەندی ھەیە بۆ تۆمارکردنی وێنە بەشێوەیەکی پرۆفێشناڵانە بۆ دیاریکردنی تایبەتمەندیی دیمەنەکان و دۆزینەوەی گرفت لەوێنەکاندا.
گالاکسی نۆت ٩ وادەکات بەکارھێنەرەکە چێژی بەجۆرێک لێ ببینێت کەوەک بەکارھێنانی کۆمپیوتەر بێت و تایبەتمەندی بایۆمەتری ھەیە و سەکۆی (نۆکس)ی ھەیە و پەنجەمۆر و پشکنینی تۆڕی چاو و تایبەتمەندیی ناسینەوەی دەم و چاوی ھەیە. 
سامسۆنگ ئاشکرایکردوە کەمۆبایلە نوێیەکە قەڵەمێکی زیرەکی (ئێس)ی لەگەڵدایە بۆ ئەنجامدانی چەندین ئەرک. 
سامسۆنگ قەڵەمی S Pen ی لەزنجیرە مۆبایلەکانی Note جا گۆڕیوە تەنیا لەنوسین و وێنەکێشانەوە بۆ پێداویستییەک بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری لەدەستی خۆیاندا. 
قەڵەمەکە تایبەتمەندیی بلوتوسی بێ وایەری ھەیە بۆ تۆمارکردنی وێنە و نمایشی روونکاری و کارپێکردنی ڤیدیۆکان بەیەک دەستلێدان و لەدوورەوە.
دەکرێ قەڵەمەکە بۆ بەستنەوەی مۆبایل بەتەلەفزیۆنەوە بەکاربھێنرێت بەجۆرێک بەکارھێنەرەکە بتوانێ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە ئەوە ببینێت کەلەسەر شاشەی گالاکسی نۆت ٩ لێدەدرێت، ھاوکات بەکاردێت بۆ ناردنی نامە و وەرگێڕانی وشەکان.

gellerytitle

4 مانگ پێشتر - Aug 9 2018 7:35PM
6037
بابه‌تی زیاتر