لەکوردستانەوە
قارچکی پێنجوێن خواستێکی زۆری لەسەرە
SNN: کۆسار مەحمود

لەقەزای پێنجوێن پڕۆژەی بەرھەم ھێنانی قارچک ئەنجام دەدرێت و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت کەشوھەوای ناوچەکەیان یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ بەرھەمھێنانی قارچک و ھاوکات باس لەچۆنیەتی بەرھەم ھێنانی دەکات. 

gellerytitle

سەروەر کازم سەرپەرشتیاری بەرھەمھێنانی پڕۆژەی قارچکی پێنجوێن بەSNNی ڕاگەیاند :ئەوخۆڵەی کە قارچکەکەی لەسەر دەڕوێت پێی دەوترێت کۆمبۆست لەئێرانەوە بۆمان دێت و کاری لەسەر دەکەین و لە دوو ھەفتەی سەرەتادا پلەی گەرمی ژورەکە ۲٥ بۆ ۲۷ پلە دەبێت ،لەھەفتەی سێیەمدا خۆڵێکی دیکە دێنین و تێکەڵی دەکەین و بۆ ئەوەی خراپ نەبێت بە کاغەز بەشی سەرەوەی دادەپۆشین

gellerytitle

وتیشی : لەھەفتەی چوارەمدا ئەو تۆوەی لەگەڵ کۆمبۆستەکەدا ھاتوە لەگەڵ تۆوی قارچک تێکەڵ ئەکەین و لێی دەدەین ، پاشان کاغەزەکان لادەبەین بۆ ئەوەی ھەوای سروشتی لێیان بدات و پاش ئەوەش قارچک وردە وردە سەردەردەھێنێت

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەو جۆرە قارچکەی ئێمە بەرھەمی دەھێنین پێی دەوترێت قارچکی دوگمەی ،کە باشترین جۆرەو لەجیھاندا کاری لەسەر دەکرێت ، وە کەشوھەوای پێنجوێن لەبارە بۆ بەرھەم ھێنانی قارچک.

gellerytitle

ئەوەشیخستەڕوو : ھاوردەی قارچک زیان لەبەرھەمی ناوخۆ دەدات بەڵام کارێکی باشە کە حکومەتی ھەرێم گومرگی بخاتەسەر ، ئەمەش وادەکات پەرە بەبەرھەمی ناوخۆ بدرێت سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕاشیگەیاند: بەرھەم ھێنانی قارچک لە ھاویندا لاوازترە وەک لەزستان ، بەڵام بەگشتی وەرزی پایز تا یەکەم مانگی بەھار زۆر باشە ، بەرھەمی ئێمە لەتەواوی کوردستان ھەیە و گەر داوابکرێ بۆ خواروی عێراق ئەوا ئەنێرین

gellerytitle

ھاوکات باسی لەوەشکرد : ئەم قارچکە دووگمەییە جیاوازە لەجۆری لەسەدەفی چونکە ناڕەحەتتر دروست دەبێ ، وە ھەرقاعەیەکی ئێمە دوای ۳٥ ڕۆژ دێتەبەرھەم و بەگشتیش سێ جار بەرھەم ئەیا ، دوای بەرھەمی یەکەم بۆماوەی حەوت ڕۆژ خۆڵەکە لەبنەقارچک و تۆو پاک ئەکەینەوەو دواتر قۆناغی دووەم دەستپێ دەکاتەوە، بەھەمان شێوەی سەرەتا.

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Aug 10 2018 3:04PM
766
بابه‌تی زیاتر