ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
گرنگترین سودەکانی ترێی سور
SNN: 

ترێ لەمیوە ھاوینەییە ناسراوەکانە لەجیھاندا وبەتایبەت لەو ناوچانەی دەڕوانێ بەسەر دەریای سپی ناوەراستدا و چەندین جۆر و رەنگی جیاوازی ھەیە لەنێویاندا ترێی سور کەبەفرێشی یان بەشێوەی گیراوە دەخورێت یان بەکاردێت لەپیشەسازی سرکە و چەندین بەکارھێنانی تری ھەیە و ئەمەش لەمیوە بەسودەکانە بۆ مرۆڤ بەوپێیەی رێژەیەکی زۆری ڤیتامینن و خوێی کانزایی و مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە.
لەسودەکانی ترێی سور بۆ تەندروستی مرۆڤ: 
١. بەھێزکردنی بەرگری لەش و توانای لەروبەرووبونەوەی نەخۆشیەکان و بەتایبەت پەتای ڤایرۆسی و بەکتیری و وەرەمی شێرپەنجەیی قۆڵۆن، مەمک، گەدە. 
٢. کێشی زیادە دادەبەزێنێت: بەوپێیەی خواردنی ترێ ھاندەری مژینی چەورییە و بەخواردنی لەش ھەستی تێربون وەردەگرێت و بەوپێیەی تریشی یلاگیشی تێدایە کەکەڵەکەبونی چەوری لەلەشدا ھێواش دەکاتەوە. 
٣. تەندروستی کۆئەندامی ھەرس باش دەکات بەوجۆرە دەتپارێزێ لەقەبزی، گرفتی ھەرس، غازات، بونی ریشاڵ وادەکات ریخۆڵەکان تەندروست بن و ئەگەری توشبون بەمایەسیری کەمتر بێت.
٤. لەش لەژەھری کەڵەکەبووی لەش پاک دەکاتەوە، مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە سەرباری مادەی پاکەرەوە. 
٥. پاراستنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و رێگری لەکەڵەکەبونی کۆلیسترۆڵ و چەوری لەخوێنبەرەکان. 
٦. بەھێزکردنی قژ و چارەسەری گرفتی رووتانەوە بەھۆی بونی ڤیتامین H و رووبەرووی  مادەی ھیدرۆتستۆستیرۆن دەبێتەوە کەمرۆڤ توشی قژ روتانەوە دەکات. 
٧. باشترکردنی تەندروستی پێست و ئەمەش دەبێ ترێ تێکەڵی ئارد بکەیت و بیدەیت لەپێست تا ١٠ دەقیقە پاشان بەئاو بیشۆیت.
٨. چارەسەری پەڵەی لەش و دەم و چاو بەتێکەڵکردنی ئاوی ترێ، ئاوی نەعنا، ئاوی لیمۆ و بیدەیت لەدەم و چاوت تا ٤٥ دەقیقە.

هەفتە پێشتر - Aug 10 2018 4:16PM
1061
بابه‌تی زیاتر