ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لایەنە خراپەکەی وەرزش و جیم ئاشکرابوو
SNN: 

زۆرجار باس لەوە دەکرێ کەئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی بەسوودە بۆ باشترکردنی بارودۆخی لەشولار و باری دەروونی مرۆڤ، بەڵام وادیارە زۆر وەرزش کردن زیانی ھەیە. 
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد وەرزشکردن بۆ زیاتر لە ٢٣ رۆژ لەمانگێکدا و ھەر جارەی زیاتر لە سەعات و نیوێک کاریگەری خراپتری ھەیە لەسەر تەندروستی دەرونی مرۆڤ وەک لەوەرزش نەکردن. 
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد لەسەر ١.٢ ملیۆن کەس لەئەمریکادا، دەرکەوت ئەوانەی زۆر وەرزش دەکەن توشی گرفتی دەروونی دەبنەوە لەنێویاندا فشاری دەروونی، دڵەراوکێ.
رۆژنامەی (میرەر)ی بریتانی بڵاویکردەوە کەتوێژەران رێنمایی دەدەن ھەفتانە ٣ بۆ ٥ رۆژ وەرزش پێویستە و نابێ لە ٤٥ دەقیقە لەرۆژێکدا تێپەڕێت بۆ ئەوەی ئەوپەڕی سودی لێ ببینرێت لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە.

هەفتە پێشتر - Aug 10 2018 4:48PM
5711
بابه‌تی زیاتر