ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەم حاڵەتەی دووگیانی منداڵ توشی ئۆتیزم دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە ئەو ژنانەی کەلەکاتی دوگیانیدا توشی قەڵەوی و شەکرە دەبن پێکەوە مەترسی توشبونی منداڵەکەیان بەنەخۆشی ئۆتیزم زیاترە لەگەڵ گرفتی کەم چالاکی و زۆر چالاکی ADHD و چەندین گرفتی تری دەرونی پەیوەندیدار بەبەراورد بەو دایکانەی توشی ئەو دوو نەخۆشیە نەبون لەکاتی دووگیانیدا. 
ئەگەر توشی شەکرەش نەبیت ئەوا ئەوانەی قەڵەون منداڵەکانیان گرفتی دەروونی و میزاجیان ٦٧% زیاترە لەو ژنانەی پارێزگاری لەکێشی تەندروست دەکەن لەکاتی دووگیانیدا. 
ئەو ژنانەی توشی ھەردوو حاڵەتەکەی قەڵەوی و شەکرەش بوون ئەوا ئەگەری ھەیە منداڵەکانیان زۆر یان کەم چالاک بن و گرفتی ھەڵسوکەوتیان ھەبێ بەرێژەی شەش ھێندەی ژنانی تر.
ئەمەش دەرەنجامی توێژینەوەیەک بووە کەلەسەر ٦٥٠ ھەزار منداڵی تازە لەدایک بوو کراوە و تا تەمەنی ١١ ساڵی، دەرکەوتوە لەگەڵ ئەوەشدا گەشەی مێشک ٦٩% دواکەوتوە و گرفتی ھەڵسوکەوتیشیان ٨٨% زیاتر بووە.

4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 4:55PM
3993
بابه‌تی زیاتر