ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەم گژوگیایانە فشاری خوێن دادەبەزێنن
SNN: 

کەسانێکی زۆر لەجیھاندا گرفتی بەرزی فشاری خوێنیان ھەیە ئەمەش تەمەنێکی دیاریکراو ناگرێتەوە بەڵکو شێوازی ژیانی ماندوێتی و نەریتی ھەڵەی خۆراکی دەبێتە ھۆی بەرزی فشاری خوێن.
لێرەدا چەند گیایەکی کاریگەر دەخەینەروو بۆ چارەسەری فشاری بەرزی خوێن:
١. ریحانە: ئەمەش زۆر گونجاوە و گەڵاکانی پێکھاتەی ئۆجینۆلی تێدایە کەدەتوانێ بەماوەیەکی کورت فشاری بەرزی خوێن دابەزێنێت 
٢. دارچینی: بەسوودە ئەگەر رۆژانە ٢ جار ١.٥ گرامی لێ بخورێت تا ١٢ ھەفتە فشاری خوێن چارەسەر دەکات 
٣. تۆوی کەتان: رێژەیەکی زۆری ئۆمیگا ٣ی تێدایە 
٤. زەعرور: بەسوودە و لەپزیشکی چینیدا باس کراوە و بەکارھاتوە سەرباری سودی بۆ فشاری بەرزی خوێن، بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن.
٥. تۆوی کەرەوز : بەکاردێ لەچین بۆ چارەسەری بەرزی فشاری خوێن 
٦. لاڤیندەری فەرەنسی: تەنیا بۆنەکەی نیە کەبۆ عەتر بەکاردێت بەڵکو بەسوودە بۆ رێکخستنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن.
٧. رەشکە: بەکاردێ بۆ فشاری بەرزی خوێن و ئەمەش دایدەبەزێنێت.

هەفتە پێشتر - Aug 10 2018 5:03PM
1198
بابه‌تی زیاتر