ترافیک
گرنگی گۆڕینی فلتەری بەنزین و زیانەکانی
SNN: 

فلتەری بەنزین لەگرنگترین جۆری فلتەرەکانی ئۆتۆمبیلە و کارەکەشی پاڵاوتنی بەنزینی نێو تانکی ئۆتۆمبیلە لەپیسی بەر لەوەی بچێتە نێو بەخاخەکەوە، دەبێ پارێزگاری بکرێت و لەگەڵ چاکسازیکردنیدا بەشێوەیەکی دەوری ئەمیش بگۆڕێت و نابێ پشتگوێ بخرێت تا توشی ئەم گرفتانەی خوارەوە نەبێت.
ئەگەر فلتەر نەگۆڕیت توشی گرفت دەبێ چونکە پیسی یەکە رادەکێشێتە نێو فلتەرەکە و رێژەی بەنزینی پێویست نایەتە نێو مەکینەکەوە کەئەمەش زیان بەمەکینە دەگەیەنێت.
رێژەی پێویست بەنزین ناگاتە مەکینەکە ئەمەش گرفت دروست دەکات لەبەخاخەکان و گوڕ و خێرایی ئۆتۆمبیلەکە کەم دەکاتەوە.
نەگۆڕینی فلتەری بەنزین دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەمەکینەکە و کارنەکردنی بەشێوەیەکی خێرا سەرباری سوڕانەوەی بەشەکانی، رەنگە مەکینەکە لەکاتی کارپێکردنیدا لەکاربکەوێت و ئەمەش کاتێ فشار بکەیتە سەر دۆسەکەش مەکینەکە نەتوانێ خێرایی پێویست بەدەست بھێنێت.

4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 5:09PM
2062
بابه‌تی زیاتر