هونه‌ر
جیمس بۆندە رەشپێستەکە رۆڵ دەبینێت
SNN: 

دەنگۆکان لەبارەی ئەکتەری بەریتانی بەناوبانگ (ئدریس ئەلبا) بۆ بینینی رۆڵی (جیمس بۆند) سەریھەڵداوە کاتێ (دانیال کریگ) ئاشکرایکردوە کەئەو رۆڵە بەرجەستە ناکات. 
ئەستێرەی بەرنامەی (The Wire) لەتویتەردا ئەمڕۆ وێنەیەکی ھونەری خۆی بڵاوکردەوە بەناوی (ناوم ئەلبا، ئدریس ئەلبا)یە بڵاوکردەوە و دروشمی سیخوڕە بەناوبانگەکەی وتەوە.
لەوبارەیەوە (ئەنتوان فۆکوا) ی بەرھەمھێنەری ئەو فیلمە ھێندەی تر دەنگۆکانی زیاتر کرد بەوپێیەی رایگەیاندبوو کاتی ئەوە ھاتوە کەئەکتەرێکی جیاواز لەسپی پێستەکان رۆڵی بریکار ٠٠٧ ببینێت. 
ئەمەش دەیکاتە یەکەم جیمس بۆندی رەش پێست لەمێژووی ئەو فیلمەدا لەدوای دانیال کریگ.

4 مانگ پێشتر - Aug 13 2018 9:02AM
9269
بابه‌تی زیاتر