هونه‌ر
پڕ داھاتترین فیلم لەسینەمای ئەمریکا ئاشکرابوو
SNN: 

فیلمی سەرکێشی و خەیاڵی زانستی نوێ The Meg سەرتۆپی داھاتەکانی سینەمای لەئەمریکای باکور بەدەستھێنا بەتۆمارکردنی ٤٤.٥ ملیۆن دۆلار .
فیلمەکە لەدەرھێنانی جۆن تۆرتیلتاوب و پاڵەوانێتی جیسۆن ستاسام و بینگبینگ لی و ریان ویلسۆنە. 
فیلمی "Mission impossible :fall out" لەپلەی یەکەم دابەزی بۆ پلەی دووەم و ٢٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمی(کریستۆفەر رۆبن) کەفیلمێکی ئەنیمەیشن و کۆمیدییە چوە پلەی سێیەم و ١٢.٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە. 
پلەی چوارەم فیلمی ترسناکی (سلندەرمان)ە کە ١١.٣ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
لەپلەی پێنجەم فیلمی کۆمیدیا و تاوانکاری نوێ "بلاک کلانسمان"ە کە ١٠.٨ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە. 

2 مانگ پێشتر - Aug 13 2018 5:23PM
5381
بابه‌تی زیاتر