هونه‌ر
بەڤیدیۆ: پیاوان چیان دەوێت!
SNN: 

کۆمپانپای پارامۆنت پرۆمۆی نوێی فیلمی کۆمیدیاو فەنتازیا What Men Want ی ئاشکراکرد کەکۆپیەکی فیلمی What Women Want ی ساڵی ٢٠٠٠ ە کەمیل گیبسن رۆڵی پاڵەوانی تێدا بینی.
رووداوەکانی فیلمەکە باس لەخانمێک دەکات کەلەلایەن پیاوانەوە بێزار دەکرێت تا توانایەکی لەرادەبەدەر پەیدا دەکات کەدەتوانێ گوێ لەبیرۆکەکانیان بگرێت و ئەمەش ھەمان بیرۆکەی فیلمەکەی میل گیبسنە بەڵام بەپێچەوانەوە.
فیلمەکە بڕیارە سەرەتای ساڵی ئایندە نمایش بکرێت کەتراجی ھینسۆن رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبین کەئەمیش ناسراوە بەزنجیرەی Empire و فیلمی Acrimony و بەشداریکردنی لەبەشی دووەمی Ralph Breaks The Internet کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەر نمایش بکرێت.

2 مانگ پێشتر - Aug 15 2018 9:57AM
6194
بابه‌تی زیاتر