هونه‌ر
پڕ داھاتترین ئەکتەری ساڵە
SNN: 

دوای بینینی رۆڵی پاڵەوانە ئەفسوناوییەکە (Black Widow) لەجیھانی مارڤل بۆ سینەما، (سکارلیت جوھانسن) سەرتۆپی لیستی ساڵانەی گۆڤاری Forbes ی بۆ پڕ داھاتترین ئەکتەری بۆ خۆی مسۆگەر کرد و بەوەش لەئەنجلینا جولی زیاتری بەدەست ھێنا. 
بەپێی زانیارییەکان، سکارلێتی تەمەن ٣٣ ساڵان ٤٠.٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە لەداھاتەکانی ئەمەش ٤ ھێندەی ماوەی پێشووترە. 
ئەنجلینا جولی لەفیلمی (مالیفسنت) ٢٨ ملیۆن دۆلار و جینیفەر ئەنیستن لەزنجیرەی (Friends) ١٩.٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا.
جینیفەر لۆرانس لەھەردوو فیلمی (مازر و ریدسپارۆ) ١٨ ملیۆن دۆلاری بەدەست ھێنا.
ریس ویزرسبۆن ١٦.٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و چوە پلەی پێنجەم.
لیستی ١٠ پڕ داھاتترینی فۆربس، ھەریەک لە میلا کۆنیس و کەیت بلانچێت و میلیسا مکارسی و جال جادۆتی گرتەوە.

2 مانگ پێشتر - Aug 17 2018 11:49AM
5697
بابه‌تی زیاتر