هونه‌ر
ھەوڵێکی دزیکردنی شکستخواردوو ھاوسەرەکانیان باجەکەی دەدەن
SNN: 

بڕیارە کۆمپانیای Century Fox ٢٠  فیلمی Widows کە ڤیۆلا دیڤیس رۆڵی پاڵەوانی سەرەکی تێدا دەبینێت لەمانگی نۆڤەمبەری ئایندەدا لەھۆڵەکانی سینەما نمایش بکات. 
فیلمەکە لەزنجیرەیەکی تەلەفزیۆنییەوە وەرگیراوە بەھەمان ناوەوە کەلەساڵی ١٩٨٣ نمایش کراوە و سیناریۆی تایبەت بەخۆی بۆ نوسراوەتەوە لەلایەن ھەریەک لە"ستیڤ ماکوین" و "جیلیان فلین"ەوەز 
چیرۆکی فیلمەکە باس لەشیکاگۆ دەکات کەتێیدا چوار دز بەچەکەوە ھەوڵێکی دزیکردنی شکستخواردوو دەدەن و بەھۆیەوە دەکوژرێن پاشان ھاوسەرەکانیان ناچار دەبن قەرزەکانیان بدەنەوە.
لەم فیلمەدا لەپاڵ "ڤیۆلا دیفیس" ھەریەک لە"میشیل رۆدریگیز، ئەلیزابیس دیبیکی، سینسیا ئاریڤۆ، کۆلین فاریل، دانیال کالۆیایا، جاکی ویفەر، رۆبەرت دوفال، لیام نیسۆن" رۆڵی تێدا دەبینن وەک پاڵەوان. 

4 مانگ پێشتر - Aug 18 2018 11:13AM
10182
بابه‌تی زیاتر