هونه‌ر
بەڤیدیۆ: فیلمەکەی ئاسیا سینەمای ئەمریکای ھەژاند
SNN: 

فیلمی کۆمیدی رۆمانسی "Crazy Rich Asians" داھاتێکی زیاتر لەپێشبینیکراوی بەدەستھێنا لەیەکەم پێنج رۆژی نمایشکردنیدا لەسینەمادا، بەجۆرێک ٣٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە بەوەش بوە سەرتۆپی لیستی پڕ داھاتترینی سینەما لەئەمریکای باکوردا. 
فیلمەکە ھەریەک لە میشیل یوە وکونستانس وو لەگەڵ گۆرانی بێژی راپ و ئەکتەر "ئۆکوافینا و ھبیری گۆلدینگ" ی تێدا رۆڵ دەبینن
بودجەی ئەم فیلمە ٣٠ ملیۆن دۆلارە و یەکەم فیلمە لەجۆری کۆمیدی رۆمانسی کەلەھەفتەی یەکەمی نمایشیدا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار بەدەست بھێنێت.
ئەمەش وایکرد پێش فیلمی"زە میگ" بداتەوە و بیخاتە پلەی دووەم چونکە ٢١.٥ ملیۆن دۆلار داھاتی بوو، لەپلەی سێیەمیش فیلمی "مایل ٢٢" بەکۆکردنەوەی ١٣.٦ ملیۆن دۆلار و فیلمی "ئەلفا" ١٠.٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و چووە پلەی چوارەم و فیلمی "میشن ئیمپۆسبل :فول ئاوت" ١٠.٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە لەچوارەمین ھەفتەیدا.

2 مانگ پێشتر - Aug 20 2018 1:40PM
5888
بابه‌تی زیاتر