هونه‌ر
وادەی نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی ئاشکراکرا
SNN: 

کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز وادەی نمایشکردنی ئەو فیلمەی ئاشکراکرد کەتۆم کروز لەگەڵ فال کیلمەر و جینیفەر کونیلی و جلین باول و مایلز تیلەر تێیدا بەشدارن.
فیلمی نوێی تۆم کروز کەبەناوی Top Gun: Maverick ە و لەبەرھەمھێنانی پارامۆنت پیکچەرزە بڕیارە لەرۆژی ١٢ ی تەموزی ٢٠١٩ نمایش بکرێت.
جێی باسە لەنوسینی سیناریۆی فیلمەکەدا ھەریەک لەپیتەر کریگ و جستن مارکس و ئەریک وارن سینجەر بەشدارن و دەیڤید ئەلیسن و جێری براکمیر کاری سەرپەرشتیاری بەرھەمھێنانیان کردوە لەکۆمپانیای کروز و سکای دانس.

3 هەفتە پێشتر - Aug 25 2018 7:07PM
3039
بابه‌تی زیاتر