یاسا
یاسا
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا
SNN: بەشی یاسا
توڕەبون و هەڵچونی خێرا زۆرجار مرۆڤەكان توشی هەڵە دەكات و وادەكات كۆمەڵێ‌ ڕەفتار ئەنجامبدات كە دواتر لێی پەشیمان بن، ئەم ڕەفتارانە زۆرجار دەگاتە ئەوەی كە تاوان ئەنجامبدرێت و ڕوبەڕوی یاسا ببنەوەو سزای قورسیش بدرێت، بەتایبەت لەكاتی شۆفێریكردندا.
بۆیە زۆر پێویستە زۆر لەسەرخۆبین و پابەندی یاساو ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بین، تاوەكو ڕوبەڕوی هیچ مەترسیەك نەبینەوەو خۆمان لەزیان بپارێزین.
شەماڵ تەمەنی 22 ساڵەو خوێندكارە، پاشئەوەی ڕۆژێك لەدەوامی زانكۆ تەواو دەبێت و دەگەڕێتەوە ماڵەوە، بەشەقامێكدا تێدەپەڕێت بەخێراییەكی ڕێگەپێنەدراو، لەنزیك ماڵی خۆیان كە سێ‌ گەنج لەبەر دەرگا ڕاوەستاون، شەماڵ وتی ((كە چومە نێو كۆڵانەكەوە كوڕەكان هاتنە لام و ڕایانگرتم، زۆر بەتوڕەیی و شێوازێكی ناشرین قسەیان لەگەڵ كردم و پێیان وتم، بۆچی بەخێراییەكی زۆر بەكۆڵانەكەدا تێپەڕبوم، دوای ئەوەی دەمەقاڵە لەنێوانماندا دروستبوو، بەهەرسێكیانەوە لەمنیانداو زۆر ئازاریاندام)).
شەماڵ دەڵیت:"گەڕامەوە ماڵەوەو باوكم بەو شێوازە منی بینی، زۆر شێوا كە هەموو گیانم خوێن بوو، بۆیە چوە سەر ماڵەكە بۆئەوەی بزانێت بۆ ئەو ڕەفتارەیان ئەنجامداوەو بەو شێوازە برینداریان كردوم لەسەر هیچی خۆڕا، راستە من بەخێرایی نایاسایی تێپەڕبوم، بەڵام نەدەكرا بەو شێوازە مامەڵەم لەگەڵدا بكەن، گەر سەرپێچی یاساشم كردوە با ڕوبەڕوی یاسام بكەنەوە نەك بەو شێوازە ڕەفتارم لەگەڵ بكەن".
شەماڵ ئەوەش دەڵێت:"كاتێك ئەو ماڵە بینیان ئێمە هاتوینەتە ماڵیان، پێیانوابوو بۆ تۆڵەسەندنەوە چوین، بۆیە ڕاستەوخۆ دەستیانكرد بەتەقەكردن و ژمارەیەكی زۆر خەڵك برینداربوو، لەو نێوەندەدا لەكاتی شەڕەكە دایكی یەكێك لەكوڕەكان هاتە دەرەوەو كەوتە بەر فیشەكێك، دوای ئەوەی گەیاندیانە نەخۆشخانە، چەند كاتژمێرێك مایەوەو دواتر گیانی لەدەستدا".
دوای ڕوداوەكەش سكاڵای یاسایی تۆماركراو سەرجەم تاوانبارەكان برانە دادگاو سزای یاسایان بەسەردا سەپێنرا.

3 مانگ پێشتر - Aug 31 2018 7:03PM
2584
بابه‌تی زیاتر
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....