زانست
زانست
ئەپڵ ھۆشداری لەبارەی ئەم ئایفۆنەوە دەدات
SNN: 

ئەپڵ سەرقاڵی ئامادەکارییە تا ھەفتەی ئایندە مۆبایلە نوێیەکەی لەبازارەکانی جیھاندا ئاشکرابکات بەڵام لەھەمان کاتیشدا ھۆشداری دەداتە بەکارھێنەرانی مۆبایلەکانی لەبارەی ئەو مەترسیەی رووبەرووی مۆبایلێکی ئێستای دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیا ئەمریکییەکە رایگەیاندوە کەگرفتێک رووبەرووی بۆردی سەرەکی بۆتەوە لەھەندێ جۆری مۆبایلی ئایفۆن ٨ دا. 
ئەم جۆرە عەیبانە دەبێتە ھۆی سەرلەنوێ ریستارتکردنی مۆبایلەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یان سڕبوون و لەکارکەوتنی مۆبایلەکە. 
کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کەژمارەیەکی کەمی ئایفۆن ٨ رووبەروی ئەم گرفتە بوونەتەوە کەئەوانەن لەمانگی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بۆ مارسی ٢٠١٨ بەرھەم ھاتووە. 
وتیشی وڵاتانی چین و ھۆنگ کۆنگ و ھیند و ژاپۆن و ماکاو و نیوزلەندا و ئەمریکا ئەو گرفتەیان ھەیە، وتیشی ھەواڵە خۆشەکەی ئەپڵ ئەوەبووە کەشێوازێکی سادە ھەیە بۆ تاقیکردنەوەی کوالێتی کارکردنی بۆردی سەرەکی مۆبایلەکەت. 
تەنیا کۆدی مۆبایلەکەت IME لەسایتی ئەپڵ لێ بدە و دڵنیادەبیتەوە ئایا مۆبایلەکەت توشی ئەو گرفتە بووە یان نا، ئەوکاتیش چاککردنەوە بەخۆڕاییە. 

مانگ پێشتر - Sep 3 2018 4:10PM
4563
بابه‌تی زیاتر