هونه‌ر
ئەوروپیەکان بۆ کوردستان کۆچ دەکەن
SNN: 

کەناڵی پۆڵەندی تایبەت سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەبارەی کۆچی پێچەوانە لەئەڵمانیاوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەمەش کۆپیەکی ھاوشێوەیە لەپرۆگرامێکی ئوسترالی کەبەر لەچەند ساڵێک کراوە و بۆتە جێی کێشمەکێش.
(لەکوێوە ھاتوویت بگەرێرەوە بۆی) ئەمەش ناوی بەرنامەکەیە و تێیدا ٦ ھاوڵاتی پۆڵەندی لەبەرلینەوە دەگەرێنەوە بۆ یەکێک لەچادرگەکانی ئاوارەکان لەھەرێمی کوردستان. 
بەشداربوان پاسپۆرتی وڵاتەکەیان و پارە ومۆبایلین پێ دەبێت، دەبێ بەئەڵمانیا و ھەنگاریا و سربیا و یۆنان لەرێی بەلەمەوە بەدەریای سپی ناوەراستدا تێپەڕدەبێت. 
لەبەرامبەردا رەخنەیەکی زۆر لەم بەرنامەیە گیرا بەھۆی ئەوەی نەھامەتی کۆچبەران بکرێتە رێگایەک بۆ پارە پەیداکردن. 

2 هەفتە پێشتر - Sep 3 2018 7:58PM
15593
بابه‌تی زیاتر