هونه‌ر
ڤیدیۆ کلیپێک پاڵەوانەکانی پۆلیسن
SNN: 

کۆمپانیای گواستنەوە لەھەرێمی سیبریای فیدراڵی روسی ڤیدیۆکلیپێکیان بەناوی Three Lines of Destiny بڵاوکردەوە کەتێیدا ئەندامانی پۆلیس رۆڵ دەبینن و جوڵەی تایبەت دەکەن و گۆرانیی خۆیان دەڵێنەوە بەناوی "پۆلیس لەخزمەتی گەلدایە". 
تێکستی گۆرانییەکە و موزیکەکەی لەلایەن "ناتالیا باسوفا"ی بەرێوەبەری ناوەندی ھونەری بەرێوەبردنی گواستنەوە لەوەزارەتی ناوخۆ نوسراوەتەوە، کەخۆشی بەشداریکردوە لەتۆمارکردنی گۆرانییەکەدا. 
ئەوەی جێی باسە ھێزەکانی پۆلیس کەبەشداربون لەو کلیپەدا بیرۆکەیان نەبوە لەبارەی ئەو گۆرانییە و گرتە ڤیدیۆییەکەوە کەرۆڵیان تێدابینیوە. 

2 مانگ پێشتر - Sep 6 2018 3:29PM
5887
بابه‌تی زیاتر