کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ترس لەخۆشەویستی نەخۆشییە
SNN: 

لەزۆربەی رۆشنبیری و کلتوری وڵاتانی جیھاندا دەبینین خۆشەویستی لەنێوانی دوورەگەزدا دروست دەبێت و ئەمەش ھەندێ جار دەبێتە پێداویستییەک کەناکرێ دەستی لێ ھەڵبگریت بەڵام کەسانێک توشی نەخۆشیەک دەکات کەبە فیلۆفۆبیا ناسراوە یان "ترس لەخۆشەویستی" ئەمەش وادەکات ھەستی خۆشەویستیی بکاتە دوژمنی خۆی. 
فیلۆفۆبیا بەپێی زانیاریەکان لەوشەی ئیغریقی (فیلۆس)ەوە وەرگیراوە بەمانای خۆشەویستیی و فۆبیاش بەمانای ترس. 
دەکرێ بەئاسانی ئەوە بڵێین ترس لەخۆشەویستی و ترس لەپەیوەندیی وادەکات کەسانی توشبوو خۆیان رابکەن لەھەر پابەندبوونێکی سۆزداری. 
نیشانەکانی نەخۆشیەکەش دەگۆڕێ لەکەسێک بۆ یەکێکی تر و ئەمەش چەند نیشانەیەکی ھەیە: 
١. نیگەرانی و دڵەراوکێ لەچونە پەیوەندیی خۆشەویستی و پەیوەندی بەستنەوە. 
٢. گرتنی ھەستەکان لەناخی مرۆڤەکە خۆیدا
٣. خۆبەدوورگرتن لەو شوێنانەی کەعاشقانی لێن وەک پارک و سینەما و کەنار دەریاکان  و ئاھەنگەکانی ھاوسەرێتی.
٤. رەتکردنەوەی بیرۆکەی ھاوسەرێتی لەمێشکی ئەوکەسەدا 
٥. زیاتر خۆبەدوورگرتن لەژیانی دەرەوە بەھۆی ترس لەکەوتنە داوی خۆشەویستییەوە.
٦. چەند نیشانەیەکی جەستەییش لەگەڵ ئەم مەسەلەیەدا دەبێ وەک خێرا لێدانی دڵ، گرفتی ھەناسەدان، ئارەقەکردنەوە، سەرگێژخواردن، تا دەگاتە رووبەرووبونەوەی ھەڵوێستی سۆزداری یان رۆمانسی. 
٧. ئەم جۆرە ترسە کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر باری دەروونی مرۆڤ و جەستەشی ئەگەر بچێتە قۆناغی پێشکەوتوەوە.
چارەسەری ئەم نەخۆشیەش : 
یان بەرێنمایی و ھاوکاریی دەروونیە، یاخود تەماشاکردنی فیلم و باسکردنی چیرۆک بۆی تا توشی شۆک بێت و بۆچونی بگۆڕێت.
یان بەدەرمان چارەسەر دەکرێت ئەمەش لەجۆرەکانی دەرمانی دژە خەمۆکی دا زیاتر دەبینرێتەوە. 

2 مانگ پێشتر - Sep 9 2018 1:56PM
1030
بابه‌تی زیاتر