کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەکۆمپیوتەری شوێنی کاردا ئەمانە مەکە
SNN: 

بیرۆکەی گەڕان بەنێو ئینتەرنێت لەگوگڵدا شتێکی خراپە و خراپترینە ئەگەر لەشوێنی کاردا ئەنجامی بدەیت، و دەرەنجامی خراپی دەبێت.
وێبسایتی "بزنس ئنسایدەر" راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کەتێیدا چۆن کارمەندان لەکۆمپیوتەری شوێنی کاردا دەگەڕێن و ئەمەش توشی چ شەرمەزارییەکی زۆریان دەکات و چیتر دواتر سڕینەوەی لەئیکسپلورەرەکەوە سودی نابێت.
وێبسایتەکە ٦ بابەتی خستۆتەروو کەنابێ لەنێو کۆمپیوتەری شوێنی کاردا تێیدا بگەرێیت: 
١. وێبسایتە سێکسییەکان: جگە لەبیرکردنەوە لەزیانی ئەم وێبسایتانە بەڵام ھەندێ کەس ھەر ناگەڕێنەوە لەو کارە و راپۆرتێکیش دەریخستوە کە ٣٠٠ ھەزار گەڕان ھەبووە بەشوێن سایتە سێکسییەکاندا لەنێو بارەگای پارلەمانی بریتانیا، لەئەمریکاش لەشاری بالتیمۆر، کارمەندێک بەھۆیەوە لەسەر کارلادرا چونکە زۆر تەماشای سایت و فیلمە سێکسییەکانی دەکرد لەشوێنی کاردا. 
٢. زانیاری نھێنی تایبەت بەدامەزراوەکەت: ھەوڵ مەدە بگەیتە زانیاریی نھێنی تایبەت بەژمارەیەکی کەمی کارمەندان، چونکە ھەر ئاشکرادەبیت و تیمی تەکنیکی زانیارییەکان پێی دەزانن. 
٣. زانیاریی تایبەت بەکاری دووەمت: ھەوڵ بدە بەشوێن زانیاریی تردا نەگەرێیت کەتایبەتە بەئیشی دووەمت، چونکە سەدان کەس لەئەمریکا بەو بۆنەیەوە لەسەر کار لادراون. 
٤. گەڕان بەشوێن کاری نوێدا بەتایبەت لای رکابەرەکانی کۆمپانیاکەت: ئەمەش رەنگە لێ خۆشبونی نەبێت بۆیە ئەگەر رازی نیت لەکارەکەشت ئاساییە بەڵام بەم جۆرە متمانەی خۆت لەدەست دەدەیت. 
٥. ژوان و پەیوەندییە سۆزدارییەکان : دەبێ ئەمانە بەدووربکەیت لەتۆماری گەڕانی کۆمپیوتەری تایبەتی شوێنی کارت. 
٦. گەڕان بۆ شوێن و وادەی ئاھەنگەکان: خاوەنی کار نایەوێ تۆ ببینێت سەرقاڵی پلاندانانی بۆ کات بەسەربردن لەدەرەوەی کار و چالاکی کەسایەتی و تایبەتی خۆت. 

7 مانگ پێشتر - Sep 12 2018 12:39PM
1069
بابه‌تی زیاتر
چۆن دوای ھاوسەرێتی خۆشەویستیتان زیندوودەکەنەوە...
ئەو ٧ ھۆکارەی پەیوەندی ھاوسەرێتی تێک دەدات ...
بەم جۆرە خۆت لەخۆشەویستی کوێرانە بەدووربگرە ...
بەمانەدا بزانە بەنیازی ھاوسەرێتی نیە ...
٥ رێگا بۆ دیاریکردنی رۆژی ھاوسەرێتی ...
چ کاتێک ژن لەھاورێیەتی مێردەکەی لەگەڵ کچانی شوێنی کار ب...
٥ بنەمای پەیوەندی ھاوسەرێتی دەتوانیت تێی پەڕێنیت ...
٤ رێگر لەبەردەم کاری ژناندا ...
گەربەنیازی ھاوسەرێتیت خۆت لەمانە بەدووربگرە ...
ئەو ٥ کەسەی نابێ کێشەخێزانییەکانتی پێ بڵێیت ...
سودێکی دەست لەناودەستکردنی یەکتری ئاشکرابو ...
ئەمانە ھۆکاری بێزاری ژیانی ھاوسەرێتین ...
ژنان ساڵی ١٧ جار بیر لەوازھێنان لەکار دەکەنەوە...
مێشکی ژن چوار ساڵ لەمێشکی پیاو بچوکترە ...
بەم جۆرە متمانە بەخۆبوونت زیاتر دەبێت ...
ئەو ھەڵسوکەوتانەی پیاو کەژن نایەوێ پەیوەندی لەگەڵ ببەس...
ئەو ٥ سودەی خۆشویستنی پیاوی باڵاکورتتر ھەیەتی بۆ ژنان...
کات بەسەربردن لەگەڵ دایکان و باوکان تەمەنیان درێژ دەکات...