ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چی دەبێ دوای نان خواردن سەعاتێک بنوویت
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە ئەگەر دوای نانی نیوەرۆ سەعاتێک بخەویت پارێزگاری دەکەیت لەتەندروستی مێشک و بەھۆیەوە پێنج ساڵ گەنجتر دەردەکەویت. 
توێژینەوەکە لەسەر سێ ھەزار کەسی پێگەیشتوو کرا لەچین کەتەمەنیان لە ٦٥ ساڵ زیاتر بوو، دەرکەوت ئەوانەی دوای نانی نیوەرۆ بۆماوەی ٣٠ بۆ ٩٠ دەقیقە دەخەون ، باشترن لەئەدای تاقیگردنەوە جیاوازەکاندا بەبەراورد بەوانەی ناخەون. 
لەوبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیل لەزاری دکتۆر جۆنخین لی سەرپەرشتیاری تیمەکەوە رایگەیاند ئەوانەی دوای نانی نیوەرۆ دەخەون ٥ ساڵ تەمەنی مێشکیان زیاتر دەبێ. 
وتیشی کەئەرکەکانی مێشک بەشێوەیەکی گەورە پەیوەندیدارە بەماوەی پشوودانەکەوە بۆ خەوتن، ئەمەش دەرکەوتوە دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی رێژەی تێگەیشتن و ژیری گشتی بۆ پاراستنی گەنجێتی مێشک.

هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 3:17PM
2471
بابه‌تی زیاتر