ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ١٠ سودە شەربەتی کەلەرم بخۆنەوە
SNN: 

کەلەرم زۆرێک بەھای خۆراکی ھەیە لەنێویاندا ڤیتامین ئەی، سی، بی، ئی، کالیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، فسفۆر، یۆد، دژە ئۆکسان، ئەنزیم، مادەی گلوتامین. 
شێوازی ئامادەکردنی ئاوی کەلەرم: 
١ کەلەلرمی سەوز یان سور
نیو سێو 
١ پارچە رەگی زەنجەبیل 
١ لیمۆ
پێکھاتەکان بشۆرەوە و بیدە لەخەڵاتە و با ٣ دەقیقە تێیدا بێت تا شێوە گیراوەیەکت دەست دەکەوێت، گیراوەکە بپاڵێوە و گەڵای فرێشی کەلەرمی بخەرە سەر. 

لەسودەکانی: 
١. بۆ پێست باشە: چونکە دژە ئۆکسان وڤیتامین سی و ئی تێدایە بەسوودە بۆ چاودێری پێست و پاککردنەوەی لەرەگە ئازادەکان و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری وەک بەساڵاچون و چرچی و پەڵەی رەش. 
٢. بەسوودە بۆ پاککردنەوەی لەش لەژەھر: ئەمەش مادەی گلاکۆسینۆلاتی تێدایە کەلەش لەمیکرۆب پاک دەکاتەوە، ھاوکات گورچیلە و جگەر پاک دەکاتەوە.
٣. دابەزاندنی کێش: ھەر ١ کوپ ئاوی کەلەرم، ١٨ کالۆری تێدایە ، پێکھاتەکانی تریشی بەسوودە بۆ تێرکردنت. 
٤. بەھێزکردنی سستمی بەرگری: ئەمەش بەھۆی بونی ڤیتامین سی و دژە ئۆکسان و کانزاکانەوە. 
٥. کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی LDL کەلەچەورییە ناتەندروستەکانە ئەمەشە توشی نەخۆشیەکانی دڵت دەکات، بۆیە رێنماییت دەکەین بەپاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ بۆ سود بینین لەدابەزاندنی کێش و پاراستنی لەنەخۆشیدا. 
٦. چارەسەری گرفتەکانی گەدە دەکات: ئاوی کەلەرم لەگیراوە بەسودەکانە بۆ باشترکردنی ئاستی ترشەڵۆک و کەمکردنەوەی گرفتەکانی گەدە و بەھێزکردنی ئێسکی سک و وورگ لەرێی بونی ئەنزیمی سروشتییەوە، دەرکەوتوە ئەگەر رۆژانە ٤ بۆ٦ کوپ لەگیراوەی کەلەرم بخۆیتەوە رزگارت دەکات لەگرفتەکانی گەدە لەماوەی دوو ھەفتەدا. 
٧. بەھێزکردنی ئەرکی مێشک: بەھۆی بونی ڤیتامین کەی یەوە بەسوودە بۆ بەھێزکردنی ئەرکی مێشک و کەمکردنەوەی ئەو رێژە جیرەی کەڵەکەبووە لەڕاڕەوەکانی مێشکدا لەگەڵ کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەزەھایمەر. 
٨. باشترکردنی ئاستی ھۆرمۆنەکان:بونی رێژەیەکی باشی یۆد وادەکات ھۆرمۆن زیاتر دەرببدات. 
٩. پاراستن لەشێرپەنجە: ئەمەش بەھۆی دژەئۆکسانەوە تێیدا لەگەڵ رێژەیەک کبریت و پێکھاتەی ئایسۆسیانات و پاراستن لەفشاری ئۆکسێنەر و پاراستن لەشێرپەنجە بەھەموو جۆرەکانییەوە وەک شێرپەنجەی قۆڵۆن، گەدە، پرۆستات. 
١٠. کەمکردنەوەی فشاری خوێن: گیراوەی کەلەرم پۆتاسیۆمی تێدایە کەھاوکارە لەکەمکردنەوەی فشاری خوێن و فراوانکردنی مولولەکان بەمەش فشار و دڵەراوکێ و گرفتی خوێنبەرەکان ناھێڵێت و دەتپارێزێت لەنەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە. 

لەکاریگەریە لاوەکییەکانی خواردنەوەی ئاوی کەلەرم: 
١. ئاوسان و دروستبونی غازات . 
٢. گرفتی ووروژانی قۆڵۆن و توشبون بەسک چون و گرفتی گەدە
٣. گرفتی رژێنی دەرەقی و تێکچونی

مانگ پێشتر - Sep 14 2018 3:32PM
1326
بابه‌تی زیاتر