ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەوەی لەبارەی زەیتونی کالاماتاوە نایزانیت
SNN: 

زەیتونی کالاماتا جۆرێکی تری زەیتونی رەشە لەناوچەکانی دەریای سپی ناوەراست ھەیە کەرەنگی ئەرخەوانی تۆخە و دەکرێ بەکیس یان لەقتودا بیکڕیت. 
زەیتونی کالاماتا تامێکی خۆشی ھەیە ئەگەر بیخەیتە ھەندێ پێکھاتەی خۆراکییەوە.
 ئەم جۆرە زەیتونە سەرچاوەی چەورییە تاکە تێرنەبووەکانە کەھەر ٣ کەوچک لەم زەیتونە، ٣ گرامی چەوری تەتدروستە، رێژەیەکی باشی سۆدیۆم و دژەئۆکسانیش تێدایە، سەرباری کالیسیۆم، ڤیتامین سی ، کەی ، ئەی ، ئی، ئاسن ، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ھەر ١٠ دەنکیش لەم زەیتونە ٤٠ کالۆری تێدایە لەگەڵ رێژەیەکی کەمی کاربۆھیدرات و ریشاڵی خۆراکیشی لەو ١٠ دەنکەدا ١ گرامە. 
لەسوودەکانی : 
١. پاراستن لەنەخۆشییە درێژخایەنەکان 
٢. کەمکردنەوەی ھەوکردن 
٣. کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەزەھایمەر
٤. پاراستن لەشێرپەنجە 
٥. چارەسەری گرفتەکانی دڵ
٦. کەمکردنەوەی فشاری خوێن. 

بوونی ئەو رێژە ڤیتامین و کانزا و چەورییە تاکە تێرنەبووانە چارەسەری گرفتەکانی دڵ و کەمکردنەوەی فشاری خوێن دەکەن، توێژینەوەکان دەریانخستوە کەخواردنی زەیتونی کالاماتا دەتپارێزێت لەشەکرە جۆری ٢. 
بونی فینۆلیک لەزەیتوندا کەدژە ئۆکسانە بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسێنەر و ھەوکردنی لەش.
ئەم زەیتونە رێژەیەکی زۆری سۆدیۆم تێدایە ئەمە تامێکی سوێری پێداوە.

مانگ پێشتر - Sep 14 2018 3:41PM
2128
بابه‌تی زیاتر