ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودەکانی خواردنی سپێنەی ھێلکە
SNN: 

ھێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی کەخواستێکی زۆری لەسەرە و چەندین سودی تەندروستی ھەیە، سپێنەی ھێلکەش رێژەیەکی زۆری چەوری تەندروستی تێدایە، لەم راپۆرتەی وێب سایتی Dr.axe دا سودەکانی خواردنی سپێنەی ھێلکە دەخەینەروو: 
بەھۆی ترس و نیگەرانی لەخواردنی زەردێنەی ھێلکە کەمرۆڤ توشی بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیسرۆڵ دەکات لەلەشدا، بۆیە دەبێ سپێنەی ھێلکە بخۆیت کەکالۆری کەمە و کۆلیسترۆڵی کەمە، و رێژەی پرۆتینی زۆرە و ترشە ئەمینی پێویست بۆ لەش دابین دەکات.
ھەر ١ ھێلکە، ١٦ کالۆری تێدایە سەرباری ٣.٦ گرام پرۆتین و کەمێک سلینیۆم و چەوری تێدا نیە.
سپێنەی ھێلکە ئەم سودانەی تریشی ھەیە: 
١. ئەگەری توشبون بەمەترسی رەقبونی خوێنبەرەکان کەمتر دەکاتەوە، بەوپێیەی ئەو جۆرە کۆلیسترۆڵەی تێدا نیە کەمرۆڤ توشی رەقبونی خوێنبەرەکان دەکات. 
٢. سپێنەی ھێلکە بەسوودە بۆ ژنی دووگیان: ھەر سپێنەی ھێلکەیەک ٤ گرامپ پرۆتینە و بەسوودە بۆ کۆرپەلە و مەترسی لەدایکبونی پێشوەخت دوادەخات.
٣. ھەستی تێربون دەدات و برسێتی کەمتر دەکاتەوە. 
٤. بنیاتی ماسولکەکان دەکات: لەش پێویستی بەو جۆرە ترشە ئەمینییە سەرەکییەیە کەپێویستە بۆ دروستبونی ئەو پرۆتینەی کەبنیاتی ئێسک دەکات و ئەمەش لەرێی گۆش و بەرھەمەکانی شیر و ھێلکەوە دروست دەبێت. 
٥. جێگرەوەی شەکرە. 
٦. بۆ تەندروستی پێست بەسوودە دەشتوانیت ماسکی لێ دروست بکەیت بۆ کەمکردنەوەی چرچی پێست.

مانگ پێشتر - Sep 14 2018 3:51PM
2959
بابه‌تی زیاتر