ترافیک
بەرھەمھێنانی نیسان تیدا ڕاگیرا
SNN: 

کۆمپانیای نیسان بەرەسمی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی بۆلسار  (تیدا) ھاچباکی لەبازارەکانی ئەوروپادا راگرت ئەمەش لەدوای راگرتنی بریاری بەرھەمھێنانی لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کەکڕیارانی ئەوروپا پشتیان کردە سەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبیلانە و پەنایان بردە بەر ئۆتۆمبیلەکانی کرۆس ئۆڤەر و بەھۆیەوە فرۆشتنی تیدا کەمی کرد. 
کۆمپانیاکە دەیویست ساڵانە ٦٤ ھەزار ئۆتۆمبیل بفرۆشێت بەڵام لە ٢٠١٧ دا دابەزی بۆ ٢٥.٢٢١ دانە، ئەمەش مانای شکستی ئۆتۆمبیلەکەیە لەبەردەم رکابەرەکانی فۆلکس ڤاگن گۆڵف، فۆرد فۆکەس، رینجۆ میجا، ھۆندا سیفیک، سکۆدا ئۆکتافیا. 
نیسان راشیگەیاندوە کەئۆتۆمبیلی (ئەلمیرا) سەنی لەبازارەکانی رووسیادا لەبەر ھەمان ھۆکار رادەگرێت. 

gellerytitle

مانگ پێشتر - Sep 14 2018 4:15PM
2015
بابه‌تی زیاتر