زانست
زانست
تایبەتمەندییە گرنگەکانی سستمی نوێی ئەپڵ
SNN: 

 ئەمڕۆ ئەپڵ سستمی کارکردنی نوێی مۆبایل و تابلێتەکانی ئاشکرا دەکات بەناوی iOS ١٢ کەچەندین تایبەتمەندی گرنگی ھەیە. 
رۆژنامەی ئکسپرێسی بریتانی بڵاویکردەوە کەسستمە نوێیەکە چەندین تایبەتمەندیی ھەیە لەبواری رەنگ و یارمەتیدەری دەنگی Siri و نامەکاندا. 
لەرێی ئەپڵیکەیشنی فەیس تایمەوە ٣٢ کەس دەتوانن لەیەک کاتدا چات بکەن. 
ھاوکات تایبەتمەندی Screen Time ی ھەیە کەبوار دەدات چاودێری ئامێرەکەت بکەیت بەشێوەی ھەفتانە و مانگانە. 
ئەمەش بۆ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە تا زەنگێک بدات بەگوێی بەکارھێنەرانی بۆ پشودان. 
تایبەتمەندیی بێزار نەکردنی تێدایە کەرێگرە لەنامە و ئاگادارکردنەوەکان لەھەندێ کاتی دیاریکراودا دەرنەکەون لەسەر مۆبایلەکە لەشەودا و بۆ بەیانی بەیەک کلیک ھەمووی دەبینیت. 
ھاوکات تایبەتمەندیی سستمە نوێیەکە خێرایی و ئەدای باشی بەخشیوەتە ئامێرەکانی، و کێشەکانی سستمەکە چارەسەر دەکات.

3 مانگ پێشتر - Sep 17 2018 4:16PM
4456
بابه‌تی زیاتر