کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
جگەلەجوانی و پارە چی پیاوان سەرنجی ژن رادەکێشێت
SNN: 

زانایانی بواری دەروونناسی ئەمریکی بۆیان دەرکەوت کەجوانی پیاو و بونی پارەیەکی زۆر بەس نیە بۆ راکێشانی دڵ و ھەستی ژنان.
بەپێی توێژەران، دەوڵەمەندی پیاوان وادەکات لەبەرچاوی ژنان دا گرنگ بێت بەڵام ئەوەی بەرپرسە لەراکێشانی پیاوان بەلای سەرنجی ژناندا بەشێوەیەکی سەرەکی جیناتی رێکەوتنی شانەیی یە کەبە Histocompatibility ناسراوە. 
زانایانی دەروونناسی دەڵێن ئەم جۆرە کرۆمۆسۆمانە کەژنان لەگەڵ تێپەربونی کاتدا دەستیان کەوتوەە ، میکانیزمێکی زۆر سادەیە و باشترە ھاوسەرێتی لەگەڵ ھاوبەشێکدا بکرێت کەکرۆمۆسۆمی بەرگری سەقامگیری ھەبێت تا نەوەی نوێش ھەمان بەرگرییە بەھێزەکەی ھەبێت.
بەپێی وتەی زانایان زۆربەی ژنان جۆرە جینێکی وایان نیە تا بتوانن نەوەیەکی بەھێز پەروەردە بکەن بۆیە دەیانەوێ لەپیاوانەوە دەستیان بکەوێت.
توێژەران دەڵێن پەرەپێدان و زانستی دەرووناسی ژنان ئەوە دووپات دەکەنەوە کەژنان دوای ھاوسەرێتی و منداڵ بوون چیتر گرنگی بەو خاڵانە نادەن کەپێشتر بەلای پیاواندا رایدەکێشان.

مانگ پێشتر - Sep 17 2018 4:27PM
6789
بابه‌تی زیاتر