کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٤ بنەمای سەرەکی تا ببیتە بەرێوەبەرێکی باش
SNN: 

 بەرێوەبردن تەنیا بابەتێک نیە ھەر کەس بێت و سەرکەوتوبێت بەڵکو پێویستی بەھونەر و لێھاتوویی ھەیە، پێویستی بەچەند تایبەتمەندییەک ھەیە تا بەرێوەبەر بتوانێ سەرکەوتووبێت لەوبەرپرسیارێتیەی پێی دراوە. 
نوسەر "دیل کارنیجی" دەڵێت چەند بنەمایەک ھەیە ھاوکاریت دەکات بۆگەیشتن بەئامانجەکەت و ئامادەت دەکات تا ببیتە بەرێوەبەرێکی سەرکەوتوو، لەنێویاندا: 
١. رەخنە لەکارمەندەکانت مەگرە و بەخراپە باسیان مەکە: چونکە ئەمە ھەستی بێزاریان لا دروست دەکات و ھەست بەزوڵم و شەرمەزاری دەکەن، دەرەنجامەکەشی کورتھێنانە لەکارەکەدا. 
٢. گرنگیبەوە بدە کەپێشکەشی دەکەن و وا بکە ھەست بکەن کەگرنگن، وەک چۆن کارمەندەکانت رێزت دەگرن تۆش ھەمان شت بکە تا ئەوانیش ھەستی گرنگی پێدانیان ھەبێت .
٣. دکتاتۆر مەبە: مەڵێ ئەوە بکە و چی مەکە و چۆن بەڵکو دەتوانیت بڵێت تۆ دەتوانی ئەم کارە بکەیت کەس وەک تۆ ناتوانێ بیکات، بەم جۆرە لەدکتاتۆربوون دووردەکەویتەوە. 
٤. راستگۆبە لەگەڵ کارمەندەکانتدا: بەقسەی لوس لەگەڵیان قسە مەکە و لەناختدا بەشتێکی تر بێت، ئەوان رەنگە گەورەتر و شارەزاتر بن بۆیە دەبێ شێوە و ئیسلوبی خۆت بگۆڕیت و واز بھێنیت لەفەرماندان.

3 مانگ پێشتر - Sep 17 2018 9:26PM
1186
بابه‌تی زیاتر