زانست
زانست
ئەم ئامێرانە لەخێرایی وای فای کەم دەکەنەوە
SNN: 

لاوازی پەیوەندیی بەئینتەرنێتەوە لەرێی وای فای یەوە گرفتێکە رووبەرووی زۆربەمان دەبێتەوە بەھۆی بونی کێشە لەئامێری پەخش یان دزینی کۆدی ئینتەرنێتەوە، ھۆکارێکی تریش ھەیە ئەویش کاریگەری چەند ئامێرێکی ناوماڵە لەسەر پەخشی ئامێرەکە. 
وێبسایتی مۆندۆی ئیسپانی توێژینەوەیەکی لەسەر ئەو ھۆکارانە خستۆتەروو کەدەبێتە ھۆی لاوازبونی خێرایی ئینتەرنێت لەنێو ماڵدا، لەنێویاندا ئامێری مایکرۆوەیڤ کەھۆکارێکە بەھۆی کاریگەری شەپۆلی کارۆموگناتیسی لەسەر لەرەلەرەکانی، سەرباری کامێرای چاودێری ناو ماڵ. 
سەلاجە وغەسالە و گەرمکەرەوەکان دەرکەوتوە کێبڵە کارەباییەکەی گرفتێکی سەرەکی نیە، بەڵام بۆرییەکانی گرفت بۆ وای فای و راوتەر دروست دەکات.
پێداویستی کانزایی، ئاوێنە، ئاستەنگە کانزاییەکان دژی شەپۆلی وای فای دەوەستنەوە و ئەگەر ئامێرێکی کۆمپیوتەر بخەیتە سەر مێزێکی کانزایی ئەوا رەنگە توشی گرفت ببیت لەخێرایی ئینتەرنێتەکەدا.

3 مانگ پێشتر - Sep 18 2018 9:40PM
7042
بابه‌تی زیاتر