زانست
زانست
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی ئایفۆنیان پێیە
SNN: 

نوێترین کۆپی ئەپڵیکەیشنی وەتس ئەپ بەم دواییانە دابەزێنرا بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایلە کۆنەکانی ئایفۆن بەڵام چیتر ناتوانن ئەم تایبەتمەندییانە وەربگرن ئەگەر سستمی کارکردنیان لەخوار iOS ٨ ەوە بێت. 
بەپێی ئەم گۆرانکارییەش بەکارھێنەرانی ئایفۆن ٤ و کۆنترۆ ناتوانن چیتر دایبەزێننەوە و ئەپدەیتی بکەن. 
ھاوکات وەتس ئەپ دو تایبەتمەندیی نوێ ئاشکرا دەکات بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی باترییەکە لەئامێرەکانی و کۆنترۆڵی ئاستی رووناکی لەکاتی بەکارھێنانی شەوانەدا. 
ئەمەش وادەکات ووزەیەکی کەمتر سەرف بکات و ئەو رووناکییە شینە کەم بکاتەوە کەدەرکەوتوە مرۆڤ توشی گرفتی کەم خەوی دەکات و کاریگەری ھەیە لەسەر سەعاتی بایۆلۆجی مرۆڤ. 

3 مانگ پێشتر - Sep 19 2018 10:01AM
8423
بابه‌تی زیاتر