کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
مرۆڤەکان بەگشتی ٤ کەسایەتی جیاوازن تۆ کامیانی
SNN: 

 کەسانێکی زۆر توشی گرفت دەبنەوە لەدەستنیشانکردنی کەسایەتی کەسانی تردا، ئەرکی ناسینەوەشیان پێویستی بەزۆرێک لەشیکاری دەبێ بۆ دەرخستنی تێگەیشتن لێیان.
بەڵام پرۆژەیەکی گەورەی توێژینەوە کەلەسەر ملیۆن و نیوێک کەس کراوە دەریخستوە کەکەسایەتی مرۆڤەکان بەشێوەیەکی گشتی ٤ جۆرە و ھەریەکەشمان تایبەتمەندیی تاکەکەسمان ھەیە کەبەشداری ناکەین لەگەڵ کەسانی تردا. 
کەئەوانیش: 
١. کەسایەتی ئاسایی کەباوترینە لەنێوانی خەڵکدا ئەمەش ئەو کەسانەن کەرەنگە میزاجیان توڕە بێ و خێرا ترس و نیگەرانیی بیان بگرێتەوە، توانای کرانەوەیان ھەیە بەڵام بەرێژەیەکی کەم.
٢. پارێزبەندیان تێدا بەدی دەکرێت: ئەمانە سەقامگیرن لەرووی سۆزداری بەشێوەیەکی گشتی بەڵام کراوە نین و توڕەش نین، ئەمەش عاقڵ تر و ھاوسەنگترن و توانای ھەماھەنگیان ھەیە. 
٣. ئەنانی: ئەم کەسایەتیانە خراپ نین بەڵام کراوەن و خۆخۆشویستن و ئەگەر گیانی ھاوکاری و ھەماھەنگیشیان نەبێ، ئەقڵ ھاوکاریان نیە لەزۆرێک ھەڵسوکەوتیاندا. 
٤. پێشەنگ: ئەمانەش کەسایەتی نمونەیین و لێھاتویی و تایبەتمەندیی سەرکردایەتی بەھێزیان ھەیە و بەھێمنی لەگەڵ ھەموو دۆخەکان ھەڵسوکەوت دەکەن، بەلەبەرچاوگرتنی باری دەروونی و توڕەبونیان، ئەمانە سەقامگیرن لەرووی سۆزدارییەوە و بەجدی کاردەکەن. 

3 مانگ پێشتر - Sep 20 2018 10:34AM
2379
بابه‌تی زیاتر