یاسا
یاسا
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن
SNN: 

ساڵح پیاوێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌و دانیشتووی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، پیشه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌و خێزانداره‌و خاوه‌نی چوار منداڵه‌ ، كه‌سێكی ئازایه‌و هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی چاونه‌ترسی هه‌یه‌، له‌ گه‌ڕه‌كێكی قه‌ره‌باڵغی شار ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و له‌ هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا هه‌یه‌، له‌و كۆڵادا به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ هه‌ر شه‌وه‌و له‌ماڵی یه‌كێك له‌ دراوسێكاندا كۆده‌بنه‌وه‌و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن، فرتوفێڵ و خیانه‌ت له‌نێوان هیچ كام له‌ دراوسێكاندا نییه‌ ، ماڵی حاجی محه‌مه‌د كه‌به‌رامبه‌ر ماڵی ساڵحه‌، ماڵێكی زۆر باش و ڕێكوپێكن و زۆرجار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان پرس و ڕاوێژ به‌یه‌كتری ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌ نزیكه‌كانیان بزانن، حاجی محه‌مه‌د كوڕێكی هه‌یه‌ ناوی ئازاده‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ و كوڕێكی شپرزه‌و سه‌رلێشیواوه‌ زۆرجار داوای پاره‌ی له‌ باوكی كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام باوكی ڕازی نابێت، ئازادیش ناچار ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی ڕێكده‌كه‌ون كه‌ بچن ماڵی باوكی تاڵان بكه‌ن، ئازاد سێ له‌ هاوڕێكانی ڕاده‌سپێرێت كه‌ ئه‌و دزییه‌ بكه‌ن و هاوكات شوێنی پاره‌كه‌ی باوكیشیان پێده‌ڵێت، تا ئه‌و كاته‌ی ماڵی حاجی محه‌مه‌د له‌ماڵی خزمێكیان ده‌عوه‌ت ده‌بن هه‌موویان ده‌چن به‌ ئازادیشه‌وه‌ تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گومانی لێنه‌كه‌ن، ئه‌م روداوه‌ له‌ شه‌وێكی زستان كاتژمێر 11ی شه‌و پلانی بۆ دانراوه‌، هاوڕێكانی ئازاد ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌و له‌كاتێكدا خه‌ریكی شكاندنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ن ساڵحی دراوسێان ئاگای له‌ دزه‌كان ده‌بێت به‌دارێكه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر دزه‌كان !

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌كێك له‌ دزه‌كان ده‌بورێته‌وه‌، چونكه‌ كاتێك ساڵح ده‌چێته‌ سه‌ر دزه‌كان یه‌ك دار ده‌كێشێت به‌ پشته‌سه‌ری یه‌كێك له‌ دزه‌كانداو ده‌یبورێنێته‌وه‌ ، دواتر دووانه‌كه‌ی تر فریای ساڵح ده‌كه‌ون، به‌و پێیه‌ی ته‌مه‌ن و توانای وه‌ك گه‌نجه‌كان نییه‌ و بۆیه‌ دوانه‌كه‌ی تر زه‌فه‌ری پێده‌به‌ن و لێی ده‌ده‌ن، جگه‌ له‌وه‌ی به‌دار زۆری لێده‌ده‌ن هاوكات به‌ چه‌قۆش برینداری ده‌كه‌ن، له‌م كاته‌داو له‌ ئه‌نجامی ده‌نگه‌ ده‌نگ و هاوار زۆربه‌ی دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌ به‌ ئاگا دێن ساڵح له‌ده‌ستی دزه‌كان ده‌رده‌هێنن.

دوای ئه‌م كاره‌ساته‌ خه‌ڵكی گه‌ره‌كه‌ هه‌ر سێ دزه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن ڕاده‌ستی پۆلیسیان ده‌كه‌ن، دواتر دزه‌كان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌به‌هاوكاری ئازادی كوڕی حاجی محه‌مه‌د ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ و خۆی ڕایسپاردوون ته‌نانه‌ت كات و شوێنی پاره‌كه‌شی پێوتوون، بۆیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سێ دزه‌كه‌و ئازادی كوڕیشی به‌ماده‌ی 443 له‌ یاسای سزادانی عێراقی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ سزا دران .

تێبینی: ئه‌م چیرۆكه‌ راسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌دادگاكان تۆماركراوه‌.. ناوه‌كانیش خوازراون

3 مانگ پێشتر - Sep 22 2018 9:12AM
2686
بابه‌تی زیاتر
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...