کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٦ رێگا ناپاکی ھاوسەرەکەت ئاشکرا دەکات
SNN: 

زۆربەی خانمان و کچان ژیانیان لەناخۆشیدا بەسەردەبەن بەھۆی گومانی بەردەوامیان لەناپاکی ھاوسەرەکەیان، ئەمەش زۆربەی جار بەھۆی ھەستکردنیی ژنانەوەیە بەگۆڕانکاری لەھەست و مامەڵەکردنیەوە، کەدەرکەوتوە کەمتر قسە دەکات، بەڵام پێش ئەوەی بەھانەی پێ بگریت ھەوڵ بدە سود لەم شەش رێگایە ببینیت بۆ زانینی ئەگەری ناپاکی کردنیکەلەلایەن پزیشکی دەروونی و پێشکەشکاری بەنامەی تەلەفزیۆنی جیھانی ( جن مان)ەوە خراوەتەروو.
١. کۆمپیوتەر و مۆبایل: تێبینی ئەپڵیکەیشنە شاراوەکان کە، کەناچارە ھەندێ جار شتەکان بەپاسۆرد بپارێزێت بۆ شاردنەوەی ھەندێ لەفایلەکانت کەنایەوێ تۆ بیبینیت. 
٢. ئۆتۆمبیلەکەی: تێبیی بکە بزانە کورسی دانیشتنەکەت ھیچ گۆرانکاری بەسەر دێت بەمەبەست یان بێمەبەست دەگۆرێت، کەئەمەش ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی کەسێکی تر بۆ ئۆتۆمبیلەکە و دەبێ ئاگاداری شوێن و کەسایەتی و ئەو گەشتانە بێت کەبەم دواییانە بۆی دەچێت.
٣. گۆڕانکاری لەناکاو سەرت سوڕنەھێنێ و بگەرێ بەشوێن ھۆکاری ئەم گۆڕانکارییەدا بۆ نمونە دابەزاندنی کێش، لەناکاو پەنابردنە بەر وەرزش، گۆرینی شێوەی قژ، شێوازی خۆگۆڕین، شێوازی قسەکرن. 
٤. گرنگیدانە نوێیەکانی: لیستی گۆرانی نوێ و ھیوایەتی نوێ کەپێشتر نەیزانیوە یان ھەستت پێ نەکردوە لێیدا. 
٥. گۆڕینی شێوازی پەیوەندیتان: بۆ نمونە دەبینیت بۆچوونت وەرناگرێت و بەشدارنیە لەبڕیارەکانت و باس لەووردەکارییەکانی ئەو رۆژە ناکەن ئەمەش رەنگە بەڵگە یان سەرچاوەی نیگەرانی بێت بۆ بوونی ناپاکییەک لەتۆ.

مانگ پێشتر - Sep 25 2018 3:27PM
2610
بابه‌تی زیاتر