هونه‌ر
پرۆمۆی فیلمە چاوەڕوانکراوەکەی جۆنی دیپ بڵاوکرایەوە
SNN: 

کۆمپانیای وارنەر بروس پرۆمۆی زنجیرەی دووەمی فیلمە چاوەڕوانکراوەکەی جۆنی دیپ " Fantastic Beasts: The Crimes of Grindelwald" بڵاوکرایەوە کەسەرکێشییەکی ترە لەنێو پێنج سەرکێشیەکانی جیھانی سیحری رۆڵینگ نوسەری زنجیرەی ھاری پوتەر ، جی رۆلینگ. 
پرۆمۆکە چەند شتێکی لەناکاو ئاشکرادەکات کەپێشتر جێی پرسیاری ھەوادارانی زنجیرەی ھاری پوتەر بوو، کەتێیدا سروشتی ئەو رۆڵە بەرجەستە دەکات کە(کلودیا کیم)ی ئەکتەری کۆریای باشور دەیبینێت لەکارەکەدا، کەتێیدا بەرۆڵی Nagini دەردەکەوێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ مارێکی زەبەلاح لەگەڵ فۆلدمۆرتی سیحربازدا.
 پێشبینی دەکرێت فیلمەکە لەرۆژی ١٦ی تشرینی دووەم لەھۆڵەکانی سینەمای جیھاندا نمایش بکرێت.

3 مانگ پێشتر - Sep 26 2018 2:59PM
6673
بابه‌تی زیاتر