کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پەیوەندی سۆزداری لەشوێنی کاردا بەم جۆرە بپارێزن
SNN: 

تێکەڵ بوون و پەیوەندیی سۆزداری لەشوێنی کاردا چەندین لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ھەیە، بۆ نمونە کەسێکت ھەیە کەمتمانەی پێ بکەیت، لێرەدا چەند رێنماییەک دەخەینەروو: 
١- یەکسەر پەیوەندیتان ئاشکرا مەکەن: کاتێک وەربگرن بۆ تێگەیشتن لەیەکتری و بڕیاردان و متمانە بوون و دڵنیابونەوە لەیەکتری لەبارەی پەیوەندییەکەوە، دڵنیابەرەوە لەسیاسەتی کۆمپانیاکە و شوێنی کارەکەت لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە دۆخانە و بونی پەیوەندیی سۆزداریدا. 
٢- ماوەیەک بپارێزە لەنێوانی ژیانی تایبەت و پیشەییتدا: ھەوڵ بدە نەبێتە ھۆی کاریگەری لەسەر ئیشەکەتان و گرفت بۆ کارەکە دروست نەکات، و ھەوڵ مەدەن کەسانی تر لەرێی ھەڵسوکەوتەکانتانەوە پێتان بزانێت. 
٣- بەشێوەیەکی راست بەردەوام بن: ھەوڵ بدەن پەیوەندییە تەلەفۆنیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەکاتی کاردا پەیوەندیدار بێت بەشوێنی کارەکەوە، ئەگەر باسی شتی تایبەت دەکەیت تەلەفۆن و ئامێری شوێنی کار بەکارمەھێنە. 
٤- لەبەردەم ھاورێکانت قسە مەکە:ھەرچەند پەیوەندیتان بەھێز بێت و ئایندەتان ھەبێ بەڵام ھەوڵ مەدە لەبەرچاوی کەسیاندا باس لەم شتە بکەیت تا دواتر نەبیتە جێی وتی وتی.
٥- باشترە پێکەوە کارنەکەن: ھەوڵ بدەن بەشێوەیەکی پیشەییانە کاربکەن و دووربکەونەوە لەیەکتری لەشوێنی کار و سروشتی کاردا، ئەگەر سیسەتی کارکردن رێگەی بەوە دەدا و ئێوەش دڵنیابوون لەیەکتر دەتوانن بابەتەکە بۆ ھاورێکانیشتان باس بکەن، بەڵام لەھەموو ئەمانە گرنگتر متمانە بەیەکتر بوون و لێبووردەیی و بەووریاییەوە مامەڵەکردنە بۆ ئەوەی کاریگەری نەبێت لەسەر سروشتی کارەکەتان. 

3 هەفتە پێشتر - Sep 29 2018 12:50PM
998
بابه‌تی زیاتر