زانست
زانست
نۆکیا لەشێوەی ئایفۆن X دا دێتەوە بازاڕەکان
SNN: 

کۆمپانیای HMD Global ی خاوەنی نۆکیا بەم نزیکانە مۆدیلێکی نوێی مۆبایلەکانی دەخاتە بازارەکانەوە کەبە نۆکیا ٧.١ ناسراوە و وەک کۆپییەکی ئایفۆن X وایە. 
ئەمەش نوێترین بەرھەمی ئەو کۆمپانیا فنلەندییەیە کەلەجۆری مام ناوەندە و نرخەکەشی ٣٤٩ دۆلار تێناپەڕێنێت. 
سەرچاوەکە ئاشکرایکردوە کەئامێرەکە چەندین تایبەتمەندیی و دیزاینی جیاواز و نوێی ھەیە لەنێویاندا کامێرایەکی دەبڵ ١٢ و ٥ مێگاپکسڵ و تایبەتمەندیی ئۆتۆفۆکس و کوالێتی بەرز و وێنەگرتن بەتەکنیکی HDR. 
کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کەتەکنیکی Pure Display لەنۆکیادا زیادکردوە بۆ تەماشاکردنی گرتە تایبەتەکان لەسەر ئەو ئامێرانە.
مۆبایلە نوێیەکە پرۆسێسەرێکی جۆری کوالکۆم ٦٣٦ ی ھەیە لەگەڵ پۆرتێکی بارگاویکردنەوەی خێرا کەلەدوای ٥٠%ی شەحنکردنی بە ٣٠ دەقیقە تەواوی دەکات. 

2 هەفتە پێشتر - Oct 5 2018 1:22PM
2575
بابه‌تی زیاتر