ترافیک
ئۆکتان چییە و زیانی کەمبونی لەسەر مەکینە چیە
SNN: 

ھەڵبژاردنی بەنزینێک کەبگونجێت لەگەڵ ئۆتۆمبیلەکەتدا ئەوەیە کەکۆمپانیاکانی بەرھەمھێن باسی دەکەن، بۆ پاراستنی کوالێتی مەکینەی ئۆتۆمبیل و ھێزەکەی و تا توشی گرفت نەبێت، پێوانەی بەنزین بە ئۆکتانە ئەمەش بریتییە لەمادەیەکی ھایدرۆکاربۆنی کە٨ گەردیلەی کاربۆنی تێر بەھایدرۆجینی تێدایە.
ئەگەر رێژەی ئۆکتان بەرز بۆوە لەبەنزیندا ئەوا رێژەی تەقینەوەی ھەوا و بەنزین بەر لەکاتی خۆی لەژووری سوتاندن (پستۆن) کەمتر دەبێت ئەمەش وادەکات بزوێنەرەکە بەئاسایی ئیش بکات و گوڕ و ھێزەکەی لەدەست نەدات، ئەگەر رێژەی ئۆکتان کەم بوو ئەوا گرفت دروست دەکات و گوڕ و کێشی ئۆتۆمبیلەکە کەم دەکات. 
لەو ئاماژانەی بەئۆتۆمبیلەکەتەوە دەردەکەوێت لەبارەی رێژەی ئۆکتانەوە ئەوەیە کەتێبینی دەکەیت مەکینەی ئۆتۆمبیلەکەت بەردەوامە لەسوڕانەوە تا دوای وەستاندنی، دەشبینیت کەئۆتۆمبیلەکە توانا و گوڕی خۆی لەکاتی رۆشتندا لەدەست دەدات. 
لێرەدا دەبینین ئۆکتانی ٩١ و ٩٥ و ٩٨ ھەیە و ھەرچەند ئەم ژمارانە زۆرتر بن ئەوا ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئۆکتانی بەنزینەکە بەرزە و ھەر ئۆتۆمبیلێکیش ئۆکتانێکی جیاوازی خۆی ھەیە کەتایبەتە بەپاراستنی ئۆتۆمبیلەکە لەزیان. 

2 هەفتە پێشتر - Oct 6 2018 8:46PM
1815
بابه‌تی زیاتر