ترافیک
ھۆکاری دەرکەوتنی دەنگ لەسوکاندا
SNN: 

سوکانی ئۆتۆمبیل لەبەشە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبیل و گرنگیدان بەچاکسازی کردنی لەکاتی روودانی ھەر گرفتێکدا، بەوپێیەی ناتوانی ئاراستەی بکەیت و ئەمەش رەنگە توشی گرفتت بکات، ھەندێ جار شۆفێران دەنگی جیاواز دەبیستن لەکاتی شۆفێریدا و جوڵاندنی بەرەو لای راست یان چەپ. 
کاتێ ئەم دەنگانە دەرچوو ئەوا بزانە:
١. دەنگێکی (وینگە وینگ) دوو ھۆکارە، یەکەم ئاستی زەیتی نێو دەبەی ھایدرۆلیکی سوکان، لێرەدا ھایدرۆلیکەکە بگۆڕە، ھۆکاری دووەم تەقینی دەبەی ھایدرۆلیکەکەیە. 
٢. دەنگێک وەک شکانی پلاستیک ئەمەش بەھۆی گرفتێکە لەئاراستەکردنی کارەبایی ستونی سوکانی ئۆتۆمبیلەکە. 
٣. دەنگی تەقە تەق ئەمەش ھۆکارەکەی تێکچونی لاستیکی تایبەت بەجومگە خڕەکەی سوکانە ئەمەش دەبێتە ھۆی دزەکردنی رۆن و دەنگەکە دەردەدات.

2 مانگ پێشتر - Oct 7 2018 11:26AM
1759
بابه‌تی زیاتر