کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەر لەھاوسەرێتی تاوتوێی ئەمانە پێکەوەبکەن
SNN: 

دەزانین ھاوسەرێتی ھەنگاوێکی زۆر گەورەی ژیانە و گەشتێکی نوێ و گرنگە لەژیانماندا و بەرپرسیارێتی لەسەرە و پێویستی بەکێشمەکێش و ھەوڵی بەردەوامی و تێگەیشتنی تێدایە. 
دەبێ بەر لەھاوسەرێتی تاوتوێی ئەمانەبکەیت تا لەئایندەدا توشی گرفت نەبیت: 
١. منداڵ: ئەمەش دەبێ تاوتوێ بکرێت تا بزانن پلانتان چییە. 
٢. بابەتە داراییەکان و پلانی ئایندە و حساباتتان 
٣. کۆکردنەوەی پارەو پلانی ئێوە دوای ھاوسەرێتی چۆنە و چۆن بتوانن ١٠% لابدەن لەداھاتی مانگانەتان
٤. پیشە و کار: ئایا کاری ھاوسەرەکەت سەقامگیرە، ئایا کامەیە پلان و ئامانجەکانی ئایندەتان لەبارەی کارەوە، ئایا ھەردولا رازین لێی، ئایا جیاوازیی ھەیە. 
٥. پەیوەندییەکانی پێشووترتان : راشکاوی لەم بابەتەدا گرنگە و دەبێ باسی بکەن بۆ یەکتر تا متمانەی یەکتر بەدەست بھێنن. 
٦. دەبێ بەر لەھاوسەرێتی بچنە لای پزیشک، ھاوکات بەدیداری خێزانی یەکتر شادبنەوە.

2 هەفتە پێشتر - Oct 8 2018 9:07AM
2000
بابه‌تی زیاتر