کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٣ رێگای بیرکردنەوە زیانت پێ دەگەیەنێت
SNN: 

شێوازی بیرکردنەوەمان کاریگەری ھەیە لەسەر شێوازی ژیانمان ئەمەش لەیەکێک بۆ ئەوی تر دەگۆڕێت، لێرەدا باس لە ٣ رێگا دەکەین بۆ بیرکردنەوە کەزیان بەژیانمان دەگەیەنێت. 
١-بۆچی ئەمە بەسەر من دێت؟ 
ئەو کەسەی پێی وایە بەختێکی خراپی ھەیە تەنیا ئەم رستەیە دەڵێتەوە و ھەست دەکات ھەموو گەردوون دەیەوێ زیان بەژیانی ئەو بگەیەنێت ئەمەش راست نیە بەپێچەوانەوە ھەستێکی لەم جۆرە نیە و خۆی ژیانی خۆی تێک دەدات چونکە متمانەی لەم جۆرە ووزەی نەرێنی لەژیانی زیاد دەکات ئەمەش وەک بەھانەیەکە بۆ خۆی. 
٢-متمانە بون بەئەگەرەکان: 
ھەندێ جار دەبینیت ھاورێیەکت درەنگ دەکەوێت لەدیدارت ئەمەش تۆ وای دەبینیت کەبەئەنقەست بووە یان میزاجی لەگەڵ تۆ ناگونجێت بەڵام واش نیە 
٣-من ھەرگیز شتی وا ناکەم: ئەمەش رستە ھەڵەکانە کەبڕیاری ترسە لەشکستی تاقیکردنەوەیەکی دیاریکراو ئێ باشە بۆچی خۆمان بێ بەش بکەین لەتاقیکردنەوەی گرنگ لەژیاندا. رەنگە لەیەکەم تاقیکردنەوەدا بەختت نەبووبێت بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نیە چیتر چێژی ژیان لەخۆت بێ بەش بکەیت.

2 هەفتە پێشتر - Oct 9 2018 8:55PM
2261
بابه‌تی زیاتر