کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە خۆت لەئیرەیی بردنی پیاوان بپارێزە
SNN: 

لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیدا ھەریەکێک لەلایەنەکان ھەست بەئیرەیی دەکات ئەمەش بەبەھانەی خۆشەویستییە وەک چۆن پیاو غیرە دەکات ژنیش دەیکات، بەڵام ھەریەکە شێوازی گوزارشتی خۆی ھەیە. 
لێرەدا چەند رێنماییەک دەدەینە ژنان بۆ خۆپاراستن لەئیرەیی بردنی پیاوان: 
١. ھەوڵ بدە وا لەھاوسەرەکەت بکەیت زیاتر متمانەی بەخۆی بێت مەدحی بکە لەشێوازی جل لەبەرکردن و بۆنی عەترەکەی و وەسفی بکە بەباشترین پیاوی دنیا. 
٢. گرنگی بەوردەکاریییەکانی بدە و چاویلکە و پێڵاو و جلوبەرگی بۆ ھەڵبژێرە 
٣. وا بکە کەھەست بکات تۆ بۆ ئەو خۆت جوان دەکەیت 
٤. مەھێڵە رۆڵی چاودێر ببینێت بەڵکو چەند ووردەکارییەکی پێ بڵێ، لەچونەدەرەوەتدا پێی بڵێ بۆ کوێ و لەگەڵ کێ دەڕۆیت. 
٥. لەشێوازی خۆگۆڕین و قسەکردن بەتایبەت لەشوێنە گشتیەکان و لەبەردەم پیاوی تردا، درێژەی پێ مەیە و زیادەڕەویی مەکە. 

2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 12:33PM
1151
بابه‌تی زیاتر