ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەجەرجیر چارەسەری گرفتی قۆڵۆن بکە
SNN: 

جەرجیر لەباشترین جۆری سەوزەیە کەڤیتامین و کانزاکانی تێدایە سەرباری ریشاڵ کەھاوکارە لەلەناوبردنی چەورییدا، لێردا گرنگییەکەی ئاشکرا دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش. 
بۆ ئەم مەبەستەش پێکھاتەی جەرجیر بەنەعنا بەکاربھێنە بۆ دەرکردنی ژەھر و دابەزاندنی کێش. 
نەعنا لەخۆراکە بەتام و چێژو گرنگەکانە کەبخرێتە نێو گیراوەی جەرجیرەوە تامێکی زۆر خۆشی دەداتێ، و سودی دەبێ بۆ ھێورکردنەوەی گەدە و چارەسەری گرفتی قۆڵۆن و دەرکردنی ژەھر، و لابردنی شلەمەنییە زیادە قەتیسبوەکانی لەش و میز زۆرپێکردن.
پێکھاتەکانی: 
١ کەوچکی گەورە جەرجیر 
١ کوپ ئاو 
١ کەوچک نەعنا 
دوای شتنەوەیان، جەرجیر و نەعناکە بخەرە ئاوەوە شەو تا بەیانی، بۆ رۆژی دواتر بیپاڵێوە و گیراوەکەی بخۆرەوە، ئەمەش تا ١ مانگ بەردەوام بە لەسەری گرفتی قۆڵۆن ناھێڵێ و لەشولار پاک دەکاتەوە و چەوری زیادە دەسوتێنێت.

هەفتە پێشتر - Oct 10 2018 1:05PM
4070
بابه‌تی زیاتر