ترافیک
ئەم بەشانە دەبێ ٣ مانگ جارێک پشکنینی بۆ بکەیت
SNN: 

باشترین شت بۆ پاراستنی ئۆتۆمبیلەکەت چاکسازیی کردنییەتی، بەڵام چەند شۆفێرێک ھەن کەئەوە پشتگوێ دەخەن ئەمەش توشی کێشە و گرفتیان زیاتر دەکات، بۆیە شارەزایانی بواری ئۆتۆمبیل رێنمایی دەدەن بەدانانی خشتەیەکی تایبەت بۆ ئەو بەشانەی کەپێوییستە چاکسازی تێدا بکرێت، شارەزایان دەڵین لەماوەی ٣ مانگ یان ٤٨٠٠ کیلۆمەتردا دەبێ ئەمانە بکرێت: 
١- پشکنینی قایشی مەکینە و دینەمۆ و گۆڕینی بەپێی پێویست 
٢- دڵنیابونەوە لەئاستی ھایدرۆلیکی گێر و چڕی و لینجییەکەی 
٣- پشکنینی باتری و تێزابەکەی، و دڵنیابونەوە لەسەلامەتی کێبڵەکانی. 
٤- دڵنیابونەوە لەپاکی فلتەری ھەوا و نەگیران و تێکنەچوونی. 
٥- پشکنینی رۆنی مەکینە و دڵنیابونەوە لەکەم نەکردن و سەلامەتی لەرووی چڕی و لینجییەوە .
٦- پشکنینی سەری بۆرییەکان بۆ دڵنیابون لەدزەنەکردنی شلەمەنی. 
٧- پشکنینی رۆنی سوکان (پاوەر) و دڵنیابوونەوە لەکەم نەکردنی. 
٨- پشکنینی سستمی ئەگزۆز. 
٩- پشکنینی حاڵەتەکانی تایەکان و نەبوونی ئاوساوی و قڵیش بردن و ھیچ گرفتێک تێیدا تا نەبێتە ھۆی تەقینەوەی لەکاتی رۆشتندا. 

هەفتە پێشتر - Oct 10 2018 2:08PM
2518
بابه‌تی زیاتر