لەکوردستانەوە
بەڤیدیۆ: فێستیڤاڵی فیلم لەسلێمانی دەستی پێکرد
SNN: ھەورامان ھاشم

ئێوارەی ئەمڕۆ لەھۆڵی تەلاری ھونەر لەشاری سلێمانی، سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەستی پێکرد. 
فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام دەبێ و تێیدا ١٢٢ فیلم لە ٥٢ وڵاتی جیاوازەوە تێیدا بەشداردەبن و نمایش دەکرێن. 
بۆ ئامادەبوون لەم فێستیڤاڵەدا ژمارەیەکی زۆر میوان لەسوید، ژاپۆن، ھیند، دوبەی، ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبییەوە ھاتوون. 
بڕیارە لەماوەی رۆژانی بەرێوەچوونی فێسیتڤاڵەکەدا چەندین فیلمی درێژ، کورت، ئەنیمەیشن، منداڵان، دۆکیومێنتی نمایش بکرێت. 
ھاوکات ١٤ خەڵات بۆ براوەکانی فێستیڤاڵەکە ئامادەکراوە. 
ھەر لە یەکەم رۆژی فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتەکانی (پەرچەم و تەھای کەریم و ئەحمەد کایاو شکۆمەندی نیشتمان) بەسەر ئەو کەسایەتیانەدا دابەشکرا، کە خزمەتیان بە بواری سینەماکردووەو ھەروەھا باشترین سیناریۆش دیاریکراو خەڵاتی پێ بەخشرا.
فیستڤاڵەکەش بەدروشمی "ژنە پاڵەوانەکان، مرۆڤایەتی دەپارێزن" و بۆ رێزگرتن لە ژنانی خەباتکاریش یەکەم فیلمی فیستیڤاڵەکە کە(کچانی خۆر)ە نمایشکرا.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Oct 10 2018 7:54PM
1041
بابه‌تی زیاتر