کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
سەعاتی کارکردن کەم بکەیتەوە ئەم سودانەی دەبێ
SNN: 

دەکرێ سەعاتەکانی کارکردن لەھەفتەدا کاریگەری زۆری ھەبێ لەسەر تەندروستییت بەتایبەت ئەگەر زۆر زیادەڕەویی بکەیت لەکاردا.
لەوبارەیەوە عەزیزی سیکساس مامۆستای یاریدەدەر لەزانکۆی نیویۆرک لانگۆن ھێلس رایگەیاند کارکردنی زۆر ھەندێ کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر تەندروستی بەتایبەت ئەگەر ھەفتانە ٥٠ بۆ ٨٠ سەعات کاربکەیت لەھەفتەیەکدا. 
وتیشی بەشێوەیەکی گشتی کاریگەرییەکانی پەیوەندیدارە بەتەندروستی مێشک و دەروونی و تایبەتییەوە، ئەمانەش رۆڵیان ھەیە لەسەر درێژی تەمەن و چێژبینینت.
رۆژنامەی سی بی ئێس سکرمنتۆ ئەو کەمکردنەوەی سەعاتەکانی کارکردنی لەسەر ئەم چوار بوارە خسۆتەروو: 
١- رزگاربون لەدڵەراوکێ: بەپێی توێژینەوەکان کارکردن بۆ زیاتر لە ٥٥ سەعات لەھەفتەیەکدا ئەگەری دڵەراوکێ زیاد دەکات بۆیە کەمکردنەوەی سەعاتی کار ئەم گرفتە ناھێڵێت 
٢- باشترکردنی تەندروستی مێشک: زۆر کارکردن و کەم خەوی توشی لاوازی ئەدای مێشک و ژیری دەکات، و تەرکیز ناھێڵێت و ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەکانی پیربونی مێشک زیاد دەکات وەک خەڵەفان و زەھایمەر. 
٣- پتەوکرددنی تەندروستی دڵ: ئەوانەی زۆر کاردەکەن بەرێژەی ٤٠% توشی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ دەبنەوە، بەتایبەت ئەوانەی ھەفتەی ٥٠ سەعات و رۆژانە زیاتر لە ١٠ سەعات کاردەکەن. 
٤- چالاکی جەستەیی و کۆمەڵایەتی: کاتێ کار کەمتر دەکەیت کاتت بۆ خێزانەکەت زیاتر دەبێ و دەتوانیت چالاکی و وەرزش و چونە دەرەوە زیاتر بکەیت و رزگارت بێ لەھەستی تەنیایی و ئەگەری توشبون بەدڵەراوکێ.

2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 10:58AM
840
بابه‌تی زیاتر