ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
١٢ جۆری خۆراکی فشاری خوێن دادەبەزێنن
SNN: 

ئەگەر بەدرێژایی ھەفتە توشی فشاری بەرزی خوێن دەبیت و فشاری دەروونی کار ھۆکارەکەیەتی، ھەوڵ بدە ژەمی خێرا بخۆیت یان ئەگەر جگەرەکێشیت باشترە ھەوڵ بدەیت بەپێکھاتە سروشتییەکان ھەوڵی دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن بدەیت. 
لێرەدا وێب سایتی (بۆڵد سکای)ی ھیندی ١٢ جۆری خۆراکی بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن خستۆتەروو: 
١- ئاوی کەرەوز بەکاربھێنە بۆ چارەسەری بەرزی فشاری خوێن 
٢- شۆفان: توانای دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێنی ھەیە و دەوڵەمەندە بەریشاڵ و ھەرس باش دەکات 
٣- زەنجەبیل: دژە ھەوکردنە و تێپەڕبونی خوێن باش دەکات و کوپێکی لێ بخۆیتەوە فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێت 
٤- شۆکلاتەی تۆخ: ئەمەش کاکاوی تێدایە سەرباری فلافانۆل کەمەترسی توشبون بەگرفتە تەندروستیەکانی پەیوەندیدار بەمولولەکانی خوێن و فشاری خوێن کەم دەکاتەوەز
٥- کونجی: زەیتی کونجی مادەکانی سیسامۆل و سیسامینی تێدایە کەدژە ئۆکسانە سەرباری ڤیتامین ئی کەکۆنترۆڵی فشاری خوێن دەکات.
٦- تور: بەگەڵاووە بیخۆیت فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێت بەھۆی بونی پۆتاسیۆمەوە کەکاریگەری ھەیە لەسەر ئاستی سۆدیۆم لەلەشدا و پارێزەری رێژەی فشاری خوێنە. 
٧- ھەنار: مادەی پۆلیفینۆڵی تێدایە کەدژە ئۆکسانە و رەقبونی خوێنبەرەکان ناھێڵێ و بوار دەدات بەتێپەربوونی خوێن و دابەزاندنی بۆ ئاستی سروشتی خۆی.
٨- ریحانە: گەڵاکەی پێکھاتەی ئۆجینۆڵی تێدایە کەبەماوەیەکی کورت فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێت. 
٩- مۆریینگا: ئەمیش رێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایە کەزۆر زیاترە لەوەی لەمۆزدا ھەیە بەوەش فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.
١٠- تەماتە: مادەی لیکۆبینی تێدایە کەھاوکارە لەدابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن و رزگاربون لەکۆلیسترۆڵی زیانبەخش بۆ لەش. 
١١- تۆوی کەتان: ترشی ئەلفانۆلینیکی تێدایە کەفشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.
١٢- سیر: ئۆکسیدی نتریک لەلەشدا بەھێز دەکات و فشاری بەرز دادەبەزێنێت بەھۆی بونی ئەلیسینەوە کەتایبەتمەندیی چارەسەرکاری ھەیە.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 1:31PM
1842
بابه‌تی زیاتر