کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ رێگا بۆ رزگاربوون لەتەنیایی
SNN: 

 تەنیایی ئەو ھەستەیە کەھەمووان پێیدا تێپەڕدەبین لەقۆناغێکی دیاریکراوی ژیانماندا لەدوای جیابوونەوە یان گواستنەوە لەکارێک بۆ یەکێکی تر، لەشوێن بۆ یەکێکی تر ئەمەش حاڵەتێکی کاتییە و دەکرێ بەچەندین رێگا خۆتی لێ دەرباز بکەیت، لەوبارەیەوە وێبسایتی Prima پێنج رێگای بۆ رزگاربون لەھەستکردن بەتەنیایی خستۆتەروو بەپشت بەستن بەپزیشکی دەروونی: 
توێژینەوەکان دەریانخستوە کەتەنیایی لەسەر مەودایەکی درێژدا کاریگەری نیگەرانکەری ھەیە لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی، ھاوکات ئاماژەیەکی سەرەکییە بۆ دڵەراوکێ و ئالودەبوون بەکحولەوە ئەمەش کاریگەری ھەیە لەسەر کوالێتی خەو و مەترسی فشاری خوێن زیاد دەکات. 
پێنج رێگا بۆ رزگاربون لەتەنیایی : 
١- پەیوەندییکردن بەتیمێکی گۆرانی وتنی بەکۆمەڵەوە: ئەمەش رێگایەکی خۆشە بۆ ئەوەی ھەست بکەیت کەبەشێکیت لەگروپ و توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەم رێگایە ھۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین زیاد دەکات کەنیگەرانی و قەلەقی ناھێڵێت و ھەستی ئەرێنی زیاد دەکات. 
٢- ئەگەر ھەست بەتەنیایی دەکەیت ھەوڵ بدە پەیوەندی لەگەڵ کەسێک ببەستیت کەمتمانەت پێیەتی و پەیوەندییتان قوڵ بکەرەوە تا ھەست بەپشتیوانییەکی زیاتر بکەیت. 
٣- بەشداریی بکە لەخولێکی راھێناندا ئەمەش لەھەر بوارێکدا بێت وەک نوسینی داھێنەرانە و فێربوونی ئەکتەری و شانیی. 
٤- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربھێنە بەشێوازێکی راست بۆ پەیوەندی لەگەڵ کەسانێک رەنگە چەندین مانگ بێت پەیوەندیت پێوە نەکردبێت
٥- پەیوەندیی لەگەڵ کەسێک بکە کەھەمان گرفتی تۆی ھەیە ئەمەش میزاجت باشتر دەکات و ھەردووکتان بەو ئامانجە روونە دەگەن کەدەتانەوێ بەدی بھێنن. 

7 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 1:50PM
2709
بابه‌تی زیاتر
ئەوەی کچان لەیەکەم ژوواندا لەپیاودا دەیبینن ...
باشترین کات بۆ خوێندن لەرەمەزاندا ...
منداڵەکەت سەری بەدیواردا دەکێشێ؟ ھۆکارەکەی بزانە ...
ھۆکاری ناکۆکی ھاوسەران دوای منداڵی یەکەم ...
رەمەزان دەرفەتێکی ئاڵتونی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی...
زمانی جەستە ئەمانە لەبارەی سەرسامبونەوە ئاشکرادەکات ...
کاریگەری خراپی تەکنەلۆژیا لەسەر پەیوەندیتان ناھێڵێت ...
٤ سودی سەماکردن بۆ مرۆڤ...
ھاوسەرەکەت توڕەیە بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکە ...
ئیرەیی زۆر دەبەیت... بەم جۆرە خۆتی لێ بەدووربگرە...
بۆ خانمان بەم جۆرە رۆمانسیەتت بۆ ھاوسەرەکەت دەربڕە...
دیارترین رێگرەکان لەکارکردنی ژنان ...
ئەوانەی تازە ھاوسەرێتییان کردوە پەیڕەویی ئەمانەبکەن ...
بەم جۆرە ناکۆکیەکان لەبەرژەوەندیت دەکەوێتەوە ...
بەم ٥ نیشانەیەدا بزانە پەیوەندی ھاورێیەتیتان ژەھراوی بو...
ئەم ھەڵانە ھاوسەرێتیتان لەمانگەکانی یەکەمدا تێک دەدات...
چۆن دوای ھاوسەرێتی خۆشەویستیتان زیندوودەکەنەوە...
ئەو ٧ ھۆکارەی پەیوەندی ھاوسەرێتی تێک دەدات ...